ک/مــــــیدیا: به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێران، وێـڕای ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئیعدامی ئه‌منیه‌تی له ئێران، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی "قصاص" له سێداره دانی تۆمه‌تباران له به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵکه‌وه پێداگریی کردووه.
ئامولیی لاریجانی، په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که ئێران بۆته قه‌ڵغانی رووداوه‌کانی رۆژئاوا و زۆربه‌ی ئیعدامه‌کانی ئێران پێوه‌ندیی به قاچاخچیانی ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه هه‌یه، به وته‌ی ناوبراو، "ئه‌مه له حاڵێک دایه که وڵاتانی رۆژئاوا شوکرانه بژێری ئێران نین و له دژی بڕیارنامه ده‌رده‌که‌ن".
به‌پرسی ده‌زگای قه‌زایی، "قصاص"ی به حومێکی شه‌رعی و سروشتی له قه‌ڵه‌م داوه و پێداگریی کردووه که ژماره‌یه‌کی که‌م له ئیعدام کراوه‌کان، پێوه‌ندیی به حوکمی "قصاص"ه‌وه هه‌یه.
ئایه‌توڵڵا لاریجانی گوتوویه‌تی: "به درێژایی ساڵیش ته‌نیا یه‌ک که‌س به هۆی تاوانی ئه‌منیه‌تی و ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا له سێداره نه‌داوه".
ناوبراو هه‌ڵاواردنه‌کان له دژی ژنان به نادروست له‌قه‌ڵه‌م دا و تێکڕای یاسا دانراوه‌کانی به قازانجی ژنان وه‌سف کرد.
رێکه‌وتی 28ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی ، کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وێـڕای ره‌خنه له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا مه‌حکووم کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بڕیارنامه‌یه‌ک له دژی رێژیمی ئێران، که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌شکه‌نجه‌ی بێ‌ڕه‌حمانه و قامچی، بـڕینی ئه‌ندامان له‌ش و هه‌ڵاواردنی نایه‌کسانیی به‌رده‌وام له دژی ژنان، به توندی وه‌به‌ر ره‌خنه خستووه.
زێده بوونی به‌رچاوی ژماره‌ی ئیعدامه‌کان، به‌تایبه‌ت به تۆمه‌تگه‌لێک که هیج کات روونکردنه‌وه‌یان له سه‌ر نه‌درا، و درێژه‌ی به‌رته‌سک کردنه‌وه و قه‌ده‌غه کردنی به‌رده‌وامی مافی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه ئاشتیخوازانه‌کان و ئازادیی به‌یان له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤه له ئێران، که له بڕیارنامه‌ی ناوبراودا هاتووه.


