ک/مــــــیدیا: نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، له‌مه‌ڕ زیاد بوونی نرخی دراو، ره‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد گرتووه و کرده‌وه‌ی ناشیانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌ڵاوسانی نرخی دراو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌ید مسته‌فا ره‌زا حوسه‌ینی، نوێنه‌ری شاری بابه‌ک، به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه، نوێنه‌ران له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی بانکی ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه و ده‌ربـڕینی ناکارناسانه‌ی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی به هۆکاری سه‌ره‌کیی زیاد بوونی نرخه‌کان داده‌نێن.
نرخی دراو و زێـڕ ماوه‌یه‌که له بازاره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانی توند به‌ره‌وڕوو بووه، به جۆرێک له ماوه‌ی 10 رۆژدا، دولاری ئه‌مریکا له 1500 تمه‌نه‌وه بۆ 1600 تمه‌ن هه‌ڵکشاوه.
ماوه‌یه‌که نرخی دراو له ئێران به‌رده‌وام له هه‌ڵکشان دایه به جۆرێک که له 1000 تمه‌نه‌وه هه‌تا 1600 تمه‌ن هه‌ڵکشانی به خۆوی بینیوه،
مه‌جلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به مه‌به‌سه‌تی دروست کردنی هاوئاهه‌نگی له نێوان ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکان، رۆژی 30ی سه‌رماوه‌زی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه بردووه.
به وته‌ی نوێنه‌ری شاری بابه‌ک، رۆڵی بانکی ناوه‌ندی، کرده‌وه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی ئابووری و کاریگه‌ریی وته‌ی لێپرسراوان له هه‌ڵاوسانی ته‌ندوتۆڵی بازاری ئابووری و هه‌بوونی مافیای ئابووری له بواره‌کانی بازرگانی و ئابووریدا، تاوتوی کردووه.


