ک/مــــــیدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ئه‌م ساڵیش وه‌ک ساڵانی رابردوو به‌ره‌و پیری 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوون و به
سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه، بڵاو كردنه‌وه‌ی سی دی، تراكت، پۆستێر، اس ام اس و... رێزییان له خه‌بات و به‌رخۆدانی رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌که‌یان گرت.
هه‌روه‌ها بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ رێبازی پـڕ سه‌روه‌ریی پێشمه‌رگه و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی پێداگرییان كرده‌وه و به كرده‌وه سه‌لماندییان كه كوردستان سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان و خه‌باته و نه‌ته‌وه‌ی كورد هیچ كاتێک تێكۆشانی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له بیر ناكات.
ئه‌ندامان و تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی له‌م چالاكیانه‌دا به سه‌دان ئاڵای كوردستانیان له شار و ناوچه جیاجیاكانی ئێران و كوردستان به‌رز كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و چالاكییانه له كاتێكدا به‌ڕێوه چوون كه رێژیم له ترسی خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه، له چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستاوه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی له سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌ست پێكردووه و له زۆر شۆێن به هۆی پارازیت بۆ سه‌ر كاناڵی تیشک تی‌ڤی، ئه‌م راگه‌یاندنه ئازاده كه به ده‌نگی مرۆڤ دۆستانه و ئازادیخوازانه‌ی پێشمه‌رگه ناسراوه به هۆی ئه‌و پارازیتانه به سه‌ختی بڵاو ده‌بووه. جێگای باسه كه ئه‌و چالاكیانه له زۆر شۆێن دووباره و چه‌ند باره به‌ڕێوه چوون.
راپۆرتی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی كه ئه‌مساڵ چالاكی تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات تێدا به‌ڕێوه چوون، بریتین له:
ورمێ:
ئه‌ندامانی حیزب له شاری ورمێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی ئایینیی سه‌لاح ئه‌دین ئه‌یووبی، قوتابخانه‌ی راه شۆهه‌دا، شه‌قامی ئه‌سڵیی ئیسلام ئاباد به ناو " شه‌هید كووهنه‌وه‌رد"، وێستگه‌ی ته‌په، ده‌بیرستانی بهێشتی، ده‌بیرستانی تاڵه‌قانی، شه‌قامی دانشكه‌ده، زانكۆی ورمێ، بازار باش، مه‌ركه‌ز، ناو بازاری سه‌رگرتی، بیمارستانی ئازه‌ربایجان، رووبه‌ڕووی زانكۆی ورمێ، رووبه‌ڕووی كونسوڵخانه‌ی توركیه، ده‌روازه‌ی مهاباد، پاركی گۆلستان و ترمیناڵی جنووب.
شه‌هره‌كی بالوو:
له شه‌هره‌كی "بالوو"ی سه‌ر به شاری ورمێ كار و چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری كوردستان به‌ڕێوه چوو و ئه‌ندامانی حیزب له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رێبه‌رانی شه‌هید، تراكت و وێنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێزییان له‌م رۆژه گرت. به‌شێک له‌و شۆێنانه له شه‌هره‌كی "بالوو"ی سه‌ر به شاری ورمێ كه كار و چالاكیی تێكۆشه‌رانی دێمۆكراتی تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له:
ده‌وروبه‌ری بانكی كشاوه‌رزی، ده‌وروبه‌ری ده‌بیرستانی كچانه، شه‌قامی موسته‌فه‌وی، ده‌وروبه‌ری ته‌په‌ۆڵكه‌ی مێژوویی بالوو، شیركه‌تی ته‌عاونی، كووی 18-13-33 و ترمیناڵی تاكسییه‌كانی ناوچه‌كه.
ناوچه‌ی گه‌لی قاسملوو:
گونده‌كانی:
حاجی به‌ركه‌ولی، به‌ڕۆژ، گوندی سه‌نگه‌ر له ناوچه‌ی ده‌شته‌بـێڵ، گركه‌گۆر و جاده‌ی ورمێ ــ شنۆ.
ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ:
له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ و له گونده‌كانی ره‌زگه و گاڕانه ئه‌ندامانی حیزب وێنه و دروشمی شۆڕشگێریان بڵاو كرده‌وه و له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئه‌و گۆندانهدا ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان هه‌ڵکردووه.
شنۆ:
سه‌ید ئاوا، چل میتری، پاركی سه‌ید ئاوا، مزگه‌وتی ئیمام محه‌ممه‌دی غه‌زاڵی و ده‌وروبه‌ری، پاركی شه‌ره‌ف و ده‌وروبه‌ری، مزگه‌وتی حه‌زره‌تی حه‌مزه و ده‌وروبه‌ری، ره‌حیم ئاوا، سه‌لیم ئاوا، حه‌سه‌ن ئاوا، ده‌وروبه‌ری بیمارستان، مام ته‌مر‌و و زۆربه‌ی تابڵۆكانی سه‌رشه‌قامه‌كانی شار.
ئاواییەكانی گونده‌وێله، حه‌سه‌ن نووران، جاشێران، چشمه‌گۆل و سه‌وج: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌دان وێنه و تراكتی پێوه‌ندیدار به رۆژی پێشمه‌رگه و بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی له نێو خه‌ڵكدا، هه‌ڵدانی ئاڵایی کوردستان و هه‌ڵكردنی ئاڵای حیزبی دێمۆكرات له سه‌ر ده‌كه‌ڵی به‌رزی موخابرات رێزیان لە رۆژی پێشمەرگە گرت.
پێویست بە گوتنە كەله شاری شنۆی هەمیشە سەربەرز به بۆنه‌ی 26 ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ،پۆلێک له لاوانی تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه گه‌شتێكی شاخه‌وانی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئالای کوردستان و ئاڵای شینی ئاسمانی. له‌م گه‌شته شاخه‌وانیه‌دا كه له نێوان گونده‌كانی گونده وێڵه و حه‌ڵبێ به‌ڕێوه چوو تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات به ته‌قه‌ی هه‌وای رێزییان له‌م رۆژه گرت.
نه‌غه‌ده:
شه‌قامی پیرانشار، شه‌قامی باڵخچی، شه‌قامی سنت، مه‌یدانی ژاندارمری، شه‌قامی دوكتور قاسملوو، پاركی موعه‌لم، مه‌یدانی سیگاران، گه‌ڕه‌كی موخابرات، لاله، گه‌ڕه‌كی حاجی خدر، ده‌وروبه‌ری فه‌رهه‌نگ سه‌را، سێ‌ڕێیانی بیمارستان، گه‌ڕه‌كی مه‌دره‌سه‌ی ئیرشاد، ده‌بیرستانی موعه‌لم، جاده‌ی نه‌غه‌ده ـ محه‌ممه‌دیار و فه‌رهه‌نگسه‌رای ئوستاد شه‌هریار.
ئاواییه‌كانی: قاڕنێ، گلوان، سێ‌ڕێیانی نه‌غه‌ده ـ قه‌ڵاتان، سێ‌ڕێیانی دیلان چه‌رخ، سێ‌ڕێیانی زیلان. جێگای باسه كه له گۆندی مێهماندار له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ماڵه‌كان تراكت و وێنه‌ی حیزبی به خه‌ڵک دراون كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵكی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
پیرانشار:
شاره‌دێی په‌سوێ:
شه‌قامی هێمن، هه‌ژار، عه‌لی حیرانی، سوڵتان عه‌لی پوور، مه‌هاباد، موته‌هه‌ری، شوورا، ته‌وحید، محه‌ممه‌د هه‌وراز، عه‌بدوڵڵا پیران.
كۆڵانه‌كانی: به‌نه‌فشه، باران، دۆستی، كەوسه‌ر، به‌هار، لاوان، ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا، مزگه‌وتی محه‌ممه‌د ره‌سووله‌ڵڵـا، حه‌زره‌تی عایشه، قوتابخانه‌ی شەبانە روزی، پۆست بانک، پۆمپی به‌نزین.
كارخانه‌ی قه‌ند، دربكه، گه‌پڵه‌سه‌ن، لاوێن، ركاوێ، قه‌ره خدر، زینوینجیان، خری به‌رداشان.
مه‌هاباد:
مه‌یدانی كاسبكاران، بازارچه، فه‌رهه‌نگیان، فه‌له‌كه‌ی چوارچرا، مه‌یدانی پێشه‌وا، فه‌له‌كه‌ی ماده‌ر، زه‌مینی شاره‌داری، زانكۆی په‌یام نوور، شه‌قامی سه‌عاده‌ت، سینه‌ما، مه‌یدانی ساعه‌ت، باغی شایگان، به‌ری شیلانان، به‌ری مه‌دره‌سه، چوارڕێیانی ئازادی، مزگه‌وتی ئه‌ساحابه سپی، ته‌په‌ی هۆما، كۆچه‌ی سۆفی ره‌شید، زه‌مینه‌كانی شاره‌داری، كۆچه‌ی ماملێ، كۆڵانه‌كانی مه‌حموودكان، سێ‌ڕێیانی وه‌فایی.
ناوچه‌ی چۆمی مه‌جید خان
گونده‌كانی:
قه‌ره‌گۆڵ، سه‌رچنار، سه‌بزی، دێ مه‌لا، ئاغلیان، خه‌تایی، قه‌باكه‌ندی، پیرۆلی باغ، حاجی حه‌سه‌ن له ناوچه‌ی شامات.
بۆكان:
تابلوكانی بلواری میاندواو، ده‌بیرستانه‌كانی ئیستقلال، ئه‌میر كه‌بیر، شه‌هیدان، مەدرەسەی ئه‌ندیشه‌ی كچان، خومه‌ینی، پاركی كووی محه‌ممه‌دیه، فه‌هه‌نگیان، كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ری پیش دانشگایی فارابی و دوكتور حیسامی، كه‌مه‌ربه‌ندیی سه‌قز، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی فه‌رهه‌نگ، عیلم و سه‌نعه‌ت، ده‌وروبه‌ری بیمارستان، كووی ئافتاب، كه‌ڵهوڕ ئاوا، كوشتارگا، كۆڵانه‌كانی چیمه‌ن، قه‌ندیل، شاهۆ، ده‌وروبه‌ری حه‌مامی كۆن، رێگای ئاوایی حه‌مامیان، ده‌وروبه‌ری ترمیناڵی بۆكان، شه‌هره‌كی فه‌رهه‌نگیان، كۆڵانه‌كانی ئاوێستا، سێ‌ڕێیانی سه‌نگینی و سێ‌ڕێیانی پاڵه‌وانی، كۆڵانه‌كانی سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار، جاده‌ی حه‌سار، به‌شێک له كۆڵانه‌كانی كولته‌په، كۆڵانه‌كانی شلێر، ئارمان، زاگرۆس و میراوا، شه‌قامی گۆڵزاری شوهه‌دا، شه‌قامی بیمارستان، ده‌روبه‌ری مه‌دره‌سه‌ی ته‌باته‌بایی، ده‌وروبه‌ری ئامووزشگای 9ی ره‌شه‌مه، ده‌وروبه‌ری دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌ماكین، شه‌قامی شه‌هید دوكتور قاسملوو، بیمارستانی قولی پوور، ده‌وروبه‌ری سازمانی فه‌نی حیرفه‌یی، عه‌لی ئاوا و كۆڵانه‌كانی، مه‌جبور ئاوا و كۆڵانه‌كانی، مه‌دره‌سه‌ی 7ی تیر، كۆڵانه‌كانی چیمه‌ن و دیمه‌ن، بێهداری، كانی باقر، پشتی 30میتری.
گونده‌كانی:
سار و قامیش، حاجی ئاباد، قه‌ڵای ره‌سۆڵه سیت، حاجی له‌ک، قارنجه‌ی گه‌وره، حوسێن مامه، شول ئاوا، پڵۆری باغی، ناوچه‌ی ئاڵه‌شین، قه‌ره‌كه‌ند، عه‌زیز كه‌ند، نۆبار، ته‌ره‌غه، باشبڵاغ، باغچه و سه‌رباغچه.
سه‌رده‌شت:
له شاری ره‌به‌تی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له گه‌ڕه‌كه‌كانی :پاسگا، ده‌روبه‌ری بێهداشت، سێ‌ڕێیانی لیلانێ، ده‌وروبه‌ری پاركی به‌هاران، رەبەت، سیر، نەستان، دیلانە، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب له شاری ره‌به‌ت له چه‌ندین شوێن كۆبوونه‌وه‌ی جێژنیان وه‌رێ خست و شیرینی و نوقڵیان بڵاو كردۆته‌وه.
سه‌قز:
فه‌له‌كه‌ی ئوستاد شه‌هریاری، ترمیناڵی قودس، جاده‌ی تیكاب - ساین قه‌ڵا، ترمیناڵی قاسملوو، شه‌قامی سه‌هه‌ند، كوشتارگا، فه‌له‌كه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو، سیل‌و، شاناز، سەرقەبران یادبود، بیمارستانی سەرو‌و خواروو، شەریف ئاوا، ته‌په ماڵان ،جووتیاران ،شیتانه بازار ،32میتری ،سیلۆ ،حه‌مال ئاوای سه‌روو و خواروو، قه‌وخ، بلور ئاوا، بیمارستانی خومه‌ینی، بیمارستانی تامین ئیجتماعی، صالح ئاوا ، سه‌ر قه‌بران، كه‌ریم ئاوا، شاناز.
گونده‌كانی:
مه‌حموود ئاوا، ئاغا جه‌ری، قه‌ل قۆڵ، حاجی ئاوا، قازانڵی، داشكه‌ستان، حوسێن ئاوا، خوره‌م دێ، قسقۆپی، پردی قۆزڵوین، كۆل ته‌په‌ی جهانگیر خان، چوومه‌ڵوو، زێوییه، سنته له ناوچه فه‌یزۆڵابه‌گی، جنیان له ناوچه‌ی تیله‌كۆ، بوغده‌كه‌ندی، كوچكی سه‌رێ، كوچكی خوارێ، باغلوجه، هه‌به‌كی، بۆگه‌به‌سی، گه‌ردیگلان، كەریم ئاوا،
هەروەها زیاتر لە 1000 كورتەنامەی پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگە له نێو شار بۆ خەڵک بەڕێ كراوە.
شارۆچكه‌ی ساحیب:
بلواری ئیمام، شه‌قامی قانێع، ده‌بیرستانی كوڕان و كچان، بانكی كشاوه‌رزی، گه‌ڕه‌كی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا، شه‌قامی مه‌وله‌وی.
ساین قه‌ڵا:
فه‌له‌كه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو، چوار ڕێیان و شه‌قامی ساحیلی، پاركی جه‌وانان، ده‌وروبه‌ری زانكۆ، شه‌قامی سه‌هه‌ند، شه‌قامی سه‌بت ئه‌حواڵ، فه‌له‌كه‌ی موعه‌لێم، سێ ڕێیانی بۆكان، سه‌هه‌ندی غه‌ربی و شه‌رقی، كۆهه‌نه‌كه‌ن، ترمیناڵی قاسملوو، ترمیناڵی تیكاب، هه‌موو گه‌ره‌ك و كۆڵانه‌كانی كوشتارگا.
گونده‌كانی:
حوسێن ئاوا، مه‌حموود جغ، خوڕه‌م دێ، قسقۆپی، گه‌ڕاو، سه‌فاخانه، قۆزڵووی هه‌وشار، ئاوایی یه‌نگیجه، قه‌ره، باڵه‌قوڵوون، بۆمراغاج، چراخه‌واڵ، مه‌مه‌ر.
مەریوان:
بازاری دینار فرۆشەكان، دەوروبەری ئێستادیۆم، فەلەكەی موعەلم، فەلەكەی جیهاد، زانكۆی په‌یام نور، شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی، مه‌ركه‌زی ئامووزشیی فه‌نی حرفه‌ای شماره 1، گه‌ڕه‌كی تفێنیه‌كان، گه‌ڕه‌كی ترخان ئاوا، فه‌له‌كه‌ی نه‌ورۆز و ده‌وروبه‌ری، به‌هاران فازی 1و2، گه‌ڕه‌كی مه‌ردۆخ، ده‌بیرستانی ده‌وڵه‌تی فه‌رزانه‌گان، شه‌هره‌كی به‌هاران، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی قوبا، ده‌وروبه‌ری بیمارستانی بووعلی، كوشتارگا و ده‌وروبه‌ری، ده‌وروبه‌ری كومیته‌ی ئیمداد، له سه‌ر جاده‌كانی مه‌ریوان - سنه، دادگای تازه، ده‌وروبه‌ری شیركه‌تی گاز، بلواری موعه‌لیم، زانكۆی ئازادی مه‌ریوان.
شارۆچكه‌ی كانی دینار:
مزگه‌وتی جامیعه، ده‌بیرستانی ئیمام، ده‌وروبه‌ری ده‌رمانگا، شه‌هره‌كی هیجره‌ت، ئاگاهی مه‌ریوان، ئه‌ندامانی حیزب له كرده‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌دا نێزیک به 100 اس ام اس یان بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاگاهی، كه‌ڵانته‌ری، شوورای ئیسلامی لەم شارۆچكەیە ناردووه و دروشمی شۆڕشگێریان نووسیووه، له جوجه‌سازی شه‌هره‌كی 2 ئه‌ندامانی حیزب به نووسینی دروشمی تایبه‌ت به‌م رۆژه له هه‌موو شوێنی ئه‌م شه‌هره‌كه رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت.
گوندەكانی: ده‌گا شێخان، توتمه‌ر، هۆیە، سەرهۆیە، ئەویهەنگ، نجێ، ساڵیان، سپی بن، سێ‌ڕێیانی دەگاگا ـ هەرسین، سێ‌ڕێیانی هەرسین ـ بۆڕیەر، دوئاو، لەنگەرێز و هەروەها لە نێوان هەموو ئەم ئاوایانەدا تراكت و دروشمی حیزبی سەبارەت بە 26ی سەرماوەز بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاو كراونەتەوە.
ئاوایی" نێ"ی سه‌ر به مه‌ریوان:
جاده‌ی سه‌ره‌كیی نێ بۆ مه‌ریوان، ده‌وروبه‌ری قه‌سابیه‌كان، ده‌وروبه‌ری نانه‌واخانه‌ی ئه‌مین ئه‌رژه‌نگی، فه‌له‌كه‌ی ئه‌سڵی ئاوایی، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی حاجی جابانی، ده‌وروبه‌ری شوعبه‌ی نه‌وتی نێ، مه‌دره‌سه‌ی ئیبتدایی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب، سه‌ر جاده‌ی و ناو دووكانه‌كانی ئاوایی.
پێویست به گوتنه كه له گوندی "نێ" له چه‌ند ساڵی رابردوودا له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه له ژێر گوشار و زه‌خت و زۆری رێژیم‌دا بووه به‌ڵام ئه‌و گوشارانه‌ی رێژیم هه‌تا ئێستاش نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه به خه‌ڵكی قاره‌مان و دێموكرات په‌روه‌ری خه‌ڵكی نێ بكات. ئه‌ندامانی چاونه‌ترسی حیزب له ئاوایی نێ له رۆژ و شه‌وه‌كانی رابردوودا بە شێوەگەلی جۆرا‌وجۆر رێزیان لە رۆژی پێشمەرگەی كوردستان گرت.
سنە:
سپوور ئاوا، حسین ئاوا، عه‌باس ئاوای سه‌رێ و خوارێ، حاجی ئاوا، شەهرەكی ئەندیشە، گوڵشەن، چوار رای گوڵشه‌ن، بەردەشت، کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ده‌فته‌ری فه‌ننی، مەیدان نبوه‌ت، بلواری جانبازان، ئاغا زه‌مان، شه‌قامی نه‌مه‌كی ، بلواری كوردستان، کانی دووشه‌م، قه‌تار چیان، ده‌وروبه‌ری باشگای ئه‌فسه‌ران، گه‌له خان، ناسر خسرو، چوارڕای سیروس، پیر محمد، بلواری 28ی دی، كانی كووزه‌ڵه، ته‌په‌ی به‌هارمه‌ست، ته‌په‌ی كه‌رباس، شاڵمان، ناو محه‌وه‌ته‌ی زانكۆی كوردستان، قه‌ره‌یان، به‌هاران فازی 1ـ17، قه‌تارچیان، مه‌یدانی ئیمام شافعی، جاده‌ی بیمارستانی ته‌وحید، شه‌هره‌كی سه‌عدی فازی 1و2، چواربا‌غ، كارئامووزی، سه‌رته‌پۆڵه، ترمیناڵی سنه، سه‌قز و مه‌ریوان، تابڵۆكانی رێگای سنه كرماشان، شارۆچكه‌ی نایسه‌ر، جاده‌ی سه‌ڵوه‌ت ئاوا، قشڵاخ، ، جاده‌ی به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی، شاره‌كی گرێزه، جاده‌ی سنه‌ــ كرماشان، ، هه‌رۆڵه، سیاسه‌ران، كه‌ژی كه‌ران، جاده‌ی سنه ـ حسین ئاوا. له‌سه‌ر شاخه‌كانی هه‌ڵه‌زنه، شاخی پلێ، كێوی پیره‌ژن ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.
هه‌ر وه‌ها تێكۆشه‌رانی دێموكرات له شاری سنه سه‌ردانی گڵكۆی شه‌هیدانیان كرد و جارێكی دیكه په‌یمانی وه‌فاداری و درێژه‌دان به خه‌باتیان نۆێ كرده‌وه.
ئه‌ندامانی حیزب له گوندی دێموكرات په‌روه‌ری نیه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین كار و چالاكیان به‌ڕێوه بردووه كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له به‌رانبه‌ر گوند، نووسینی دروشم و بڵاوكردنی تراكتی تایبه‌ت.
پاوه:
لەزۆربەی شوێنە گشتییەكانی شاری پاوە ئەندامانی حیزب بە نووسینی دروشم و بڵاوكردنەوەی تراكت خەباتی پێشمەرگەی كوردستانیان بەرز نرخاند. ئەو شوێنانە بریتین لە:
ترمیناڵی پاوه، سێ‌ڕێیانی بیمارستان، ته‌نیشت بیمارستانی قودس، جاده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی، سه‌راو هه‌وڵی، جاده‌ی پشتی میراوا، پاركی كۆمه‌كاڵ، شه‌قامی 26ی مۆرداد، ده‌رەی ئاساوان، ده‌ره‌باسام، شمشێر، خانه‌قا.
جوانرۆ:
له شاری جوانڕۆی دێموكرات په‌روه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌دان تراكت و وێنه‌ری رێبه‌رانی شه‌هید رێزییان له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرت. ئه‌و چالاكییانه به رادیه‌ک زۆر بوون كه كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره به دروشم و وێنه‌ی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی رابردوودا رازێندرانه‌وه.
سه‌رپێڵی زه‌هاو:
كه‌لی داوود، ناو كه‌ل، پاركی گشتی، مه‌یدانچه، مزگه‌وتی جامیعه، فه‌رهه‌نگیان، جێگای سه‌وزی فرۆشان، عه‌باس ئاوا، سه‌ر پردی ئه‌ڵوه‌ند، قه‌ره‌باغ، ده‌وروبه‌ری ئیداره‌ی پۆلیس.
قه‌سری شیرین:
له شاری قه‌سری شیرینی كوردپه‌روه‌ر تێكۆشه‌رانی دۆزی پێشمه‌رگه به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه رۆژی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز راگرت.
به‌شێک له‌و شۆێنانه كه چالاكی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له:
پاركی گشتی، گه‌راجی قه‌سری شیرین - كرماشان، ده‌روازه‌ی شار، شه‌قامی دوكتوره‌كان، چوار رێیانی موخابرات، سه‌ر رێگای قه‌سر بۆ مه‌نزه‌ریه.
تاران:
ئوتووبانی ئه‌رتش، ئوتووبانی ئیمام عه‌لی، ئه‌قده‌سیه، شه‌هید مه‌حه‌لاتی، ته‌ڕه‌باری ئوزگوڵ، پشت شاره‌داری، نیاوه‌ران، چوار رێیانی فرمانییه، بلواری بونیاد، شه‌قامی 16ی ئازه‌ر، سه‌رده‌ری زانكۆی تاران،
له پاركی ساعی ئه‌و شاره ئه‌ندامانی حیزب به سه‌دان وێنه و تراكتی په‌یوه‌ندیدار به‌م رۆژه‌یان له نێوه خه‌ڵكدا بڵاو كرده‌وه كه بوو به هۆی شادی و دڵخۆشی كوردان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له تاران.
قه‌زوین:
له شاری قه‌زوین و له ناو كورده‌كانی ته‌بعیدی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌م ساڵ یادی 26ی سه‌رماوه‌ز به‌رز راگیرا.
به‌شێک له‌و شوێنانه كه چالاكی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه چوون بریتین له:
ده‌روازه‌ی ره‌شت، بووئین زه‌هرا، گه‌ڕه‌كی عومه‌رییه‌كان، ده‌وروبه‌ری كه‌ڵانته‌ری، زانكۆی بووئین زه‌هرا.














