ک/مــــــــیدیا: ههیئهتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سهرپهرستیی حهسهن شهرهفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، سهردانی دهفتهری سیاسیی کۆمهڵهی شۆرشگیری زهحمهتکیشانی کوردستانی ئێرانی کرد.
رێكەوتی 29ی سەرماوەزی 1390ی هەتاوی، هەیئەتێكی حدک ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزب، سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانی كرد و لەلایەن بەڕێز عبدواڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی كۆمەڵە و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و رێبەریی ئهو حیزبهوه پێشوازی كرا.
پاش گەیشتنی هەیئەتی حیزبی دێموكرات بەڕێز موهتەدی خۆشحالی خۆیانی بۆ ئەم سەردانە دەربـڕی و دواتر باسێكی سیاسیی لە سەر دواین رووداوە سیاسییەكانی ئێران و كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێشكەش كرد. ههروهها لەسەر قەیرانەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی لە ئاستی نێوخۆیی وەک رەوشی نالەباری ئابووری و شوێندانەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك و درێژەدان بە سیاسەتی سەركوت و زەبر و زەنگ لە بەرانبەر ئازادیخوازانی وڵات و پێشیل كردنی مافی مروڤ و سەركوتی بێبەزییانەی گەلانی مافخوازی ئێران، بهتایبهت گەلی كورد، باسێکی پێشهکهش کرد.
موهتهدی له بهشێکی دیکهی باسهکهیدا، ئاماژهی بە تەریک كەوتنەوەی رێژیم لە كوڕ و كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكان، پرسی چەكی ناوكی، راپۆڕتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا لە پێوەندی لهگهڵ گرتنی باڵویزخانەی بریتانیا لەلایەن دەست و پێوەندەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کرد.
پاشان بەڕێز حەسەن شەرەفی سپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی هاوڕێیان كۆمەڵەی كرد و سڵاوی بەڕێز سكرتێری گشتیی حیزب و هاوڕێیانی دەفتەری سیاسی پێگەیاندن.
دواتر لەسەر باسەكەی بەڕێز موهتەدی، خوێندنەوە و روانینی حیزبی دێموكراتی خستە بەر نەزەری بەشدارنی كۆبوونەوەكە و لەو پێوەندییەدا بە وردی لەسەر سیاسەتەكانی رێژیم بەرانبەر بە كۆمەڵانی خەڵكی ئێران و سیاسەتی دەست تێوەردانی لە كاروباری وڵاتان، پشتیوانی كردنی لە رێژیمە دیكتاتۆرەكان بە تایبەت رێژیمی مرۆڤ كوژی سووریە، وەڵام نەدانەوە بە داخوازییەكانی كوڕ و كۆمەڵەی نێونەتەوەیییەكان لە پێوەندی بە درێژەدان بە پرۆژەی پیتاندنی ئورانیوم، درێژەدان بە سیاسەتی پشتیوانی لە تیروریزم، هەوڵدانی بۆ ئاستەنگ خستنە سەر رێی بزووتنەوە سیاسی و جەماوەرییەكان و بە ڵاڕێدا بردنیان، باس كرد.
پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر هەر كام لە خاڵانە ئاماژە پێكراوهکان، بهو ئاکامه گهیشتن که رەوتی ئاڵوگۆڕە سیاسییەكان ئەو زەروورەتە سیاسییە پێك دێنی که هاوكاری و هاوئاهەنگییەكان بە بەرنامە بكرێن. بهپێی ئهم لێكدانەوە لهسهر کۆمهڵێک بابهتی سیاسی كە لە كۆبوونەوەكانی پێشووماندا باسی لێوەكرا بوو وهک بە نێو هەڵبژاردنی خولی نۆیەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و هەوڵەكانی رێژیم بۆ راكێشانی سەرنجی خەڵک بۆ ئەم شانۆسازییە و هێنانیان بۆ سهر سندووقهکانی دهنگ دان به وردی باس كران و هەر دوولا بەو ئەنجامە گەیشتن لە كاتی پێویستدا هەڵوێستی سیاسی و فەرمی رادهگهیهنن.
بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، باس لەسەر پێوەندی و دیالۆگ لەگەڵ لایەنە سیاسی و پێشكەوتن خوازەكانی ئێرانی و هاوكاری لەسەر خاڵی هاوبەش و پێداگری لەسەر سیستمی دێموكراتێک و فیدراڵ كرایەوە.
لە كۆتایی ئەم دانیشتنە دۆستانەیەدا هەر دوولا لە پەرەپێدانی پێوەندی و هاوكاریی زیاتر پێداگرییان کردهوه.





