ک/مــــــیدیا: نووسینگه‌ی فه‌رهه‌نگیی باڵوێزخانه فه‌ڕانسه له تاران داخرا و هه‌تا ئاگادایی دوایی کاروباره‌کانی له وڵاتانی جیران ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گویره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی پارسینه، نووسینگه‌ی فه‌رهه‌نگیی باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕانسه له تاران داخراوه، و هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌پێی فرمانی راسته‌وخۆی سارکۆزی، سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه ئه‌و نووسینگه‌یه داخراوه.
له چالاکییه‌کانی ئه‌م نووسینگه‌یه ده‌توانن ئاماژه به وه‌رگرتنی خوێندکار له فه‌ڕانسه و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی (TCF)، که ئه‌م کارنه له داهاتوودا له وڵاتانی جیران ئه‌نجام ده‌درێت.
داخرانی نووسینگه‌ی فه‌رهه‌نگیی باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕانسه، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتانی ئورووپایی له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئه‌نجام دراوه.


