ک/مـــــــیدیا: به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، رۆژی سێشه‌ممه، 40 هاووڵاتی که زۆربه‌یان هه‌واڵنێرن، به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی حکوومه‌تی تورکیه ده‌سبه‌سه‌ر بوون.
به‌پێی هه‌واڵده‌رییه‌کان له نێوان ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه‌دا هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه له ئیستانبووڵ و هه‌واڵنێرانی رێکخراوه‌کانی کورد ده‌بینرێن.
هه‌واڵده‌ریی "ایسنا" له زاری ته‌له‌ڤزیۆنی "تی ئاڕ تی"ی تورکیه، بڵاو کردۆته‌وه، پۆلیس پاش هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه هاوکات له ئیستانبووڵ و شه‌ش شاری دیکه‌ی تورکیه، 40 که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کران و بڕیار وایه له شاری ئیستانبووڵ لێپێچینه‌وه‌یان لێ بکرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "فورات نیووز"، لانیکه‌م 25 که‌س له ده‌سبه‌سه‌ر کراوان هه‌واڵنێری راگه‌یه‌نه‌کانی رێکخراوه کوردییه‌کانن.
به‌پێی حه‌شیمه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ، 71 رۆژنامه‌ڤان له زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌دا زیندانی کراون.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌یان پارێزه‌ر و چالاکی سیاسیی به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتکارانی کورد ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.


