ک/مــــــیدیا: گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئێران و بریتانیا بووه‌ته هۆی ئه‌وه هه‌تا رێژیمی ئێران له ناردنی خوێندکار بۆ ئه‌و وڵاته خۆ ببوێرێت.
حه‌سه‌ن موسلمی نایینی، به‌رپرسی گشتیی بوورسییه و کاروباری خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی علووم، هۆکاری نه‌ناردنی خوێندکاران بۆ بریتانیا، بۆ راگرتنی پێوه‌ندیی فه‌رمی ئێران و بریتانیا و ئاڵوگۆڕی نه‌کردنی زانست له نێوان ئه‌و دوو وڵاته دایه.
ناوبراو، وتی: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که به بێ مۆڵه‌ت و به شیوه‌ی نایاسایی خوێندکار ده‌نێرنه وڵاتی بریتانیا، به توندی له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که چه‌ند رۆژ دوای هێرش بۆ باڵوێزخانه‌ی بریتانیا، "نایینی" رایگه‌یاندبوو، هیچ گرژییه‌ک له نێوان پرۆسه‌ی خوێندنی خوێندکارانی ئێرانی له بریتانیا دروست نابێت.
هه‌روه‌ها نابراو، ژماره‌ی خوێندکارانی ئێرانی له وڵاتی بریتانیا، 4 هه‌زار و 700 که‌س راگه‌یاندووه، که ته‌نیا 70 که‌س که‌سیان به بوورسیه چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ بریتانیا 8ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، به هێرشی ژماره‌یه‌ک له ژێر ناوی خوێندکاری و کاولکردن و ده‌ستێوه‌ردان له داراییه‌کانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا، ئاڵۆزتر بووه‌وه.


