ک/مـــــــیدیا: یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌سیجی کۆمه‌ڵگای ژنان، به‌پێی رێکه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت زانست، به مه‌به‌ستی جیا کردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی، زانکۆی ژنانه داده‌مه‌زرێنێت.
زوهره فورقانی، به‌رپرسی به‌سیجی کۆمه‌ڵگای ژنانی ئێران، له‌م پێوه‌ندییه‌دا به هه‌واڵده‌ریی "فارس"ی گوتووه، کۆمه‌ڵگای به‌سیجی ژنان به مه‌به‌ستی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستی ژنان، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده لێکۆڵینه‌وه‌یی و ئامووزشییه‌کان پێوه‌ندی ده‌گرێت به‌ڵام روونی نه‌کردۆته‌وه که ئه‌م پێوه‌ندییه زانستییانه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی پیاوان ئه‌نجام ده‌درێت؟ یان ته‌نیا ئه‌و ناوه‌ندانه له خۆ ده‌گرێ که جیا کردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زییان تێدا ره‌چاو کرابیت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه فاتمه ئاجورلوو، ئه‌ندامی کومیسیۆنی ئامووزش و لێکۆڵینه‌وه‌کانی مه‌جلیس، په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر پرسی ـ به وته‌ی ئه‌و ــ گرینگی ئیسلامی کردنی زانکۆکان و له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، دروست کردنی زانکۆ بۆ ته‌نیا یه‌ک ره‌گه‌ز، ده‌توانێ جیگره‌وه‌یه‌کی باش بێت بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی و هه‌نووکه‌ش ئیمکاناتی پێویست بۆ جێبه‌جی کردنی ئه‌م گه‌لاڵه‌یه له زانکۆکان له به‌ر ده‌ستدا نییه.


