ک/مــــــیدیا: رێوڕه‌سمی جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ کارلستاد، له‌و شاره‌دا به به‌شداریی ئه‌ندامان و لیه‌نگرانی حیزب له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه جوو.
رێکه‌وتی 26ی سه‌رمـاوه‌ز بۆ رێزگرتن لە رۆژی پێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان، کۆمیتـەی حدک ئێـران لە شـاری کارلسـتاد بەشـداری کـوردەکانـی دانیشـتووی شـاری کارلستاد و دەوروبەری، رێوڕه‌سمێکی بەڕێوە برد.
رێوڕەسمه‌که بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" و خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و به پێشکه‌شکاریی "ئاسۆ پاڵانی" و "شه‌رمین محه‌ممه‌دی" دەستی پێ‌کرد.
ریزبه‌ندی به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
ــ پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کارلستاد لە لایەن "وەهاب تیئوری" بەرپرسی کۆمیتەی ئەو شارە وه
ــ پەیامی پیرۆزبایی یەکیه‌تیی ژنان لە لایەن "فەرزانە پاڵانی"ه‌وه.
ــ پەیامی پیرۆزبایی یەکیه‌تیی کوردان لە لایەن "حەمید سەرمەستی"ه‌وه.
ــ پەیامی پیرۆزبایی یەکیه‌تیی لاوان لە لایەن "رامیار پاڵانی"ه‌وه.
ــ برووسکەی پیرۆزبایی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان- ناوچەی کارلستاد.
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌خشانێک له‌لایه‌ن "ساڵح پالانی"ه‌وه.
ــ خه‌ڵات کردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ کارلستاد و یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکه‌راتی کوردستانی ئێران
رێوڕه‌سمه‌که خوێندنی گۆرانی کوردی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان "قادر ئه‌لیاسی" و دی‌جه‌ی سه‌رقه‌ڵا" و شایی و گۆڤه‌ندی به‌شداران کۆتایی پێهات.



