ک/مــــــیدیا: هێزه نیزامیی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د رێکه‌وتی 28ی سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی، 120 هاووڵاتیی سووریه‌یان کوشت.
رێژیمی به‌عسی سووریه بۆ جارێکی دیکه هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵکی
ناڕازی و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له ئه‌رتشی رێژیمی سووریه جودا بوونه‌ته‌وه و 120 که‌سیان لێ کوشتن.
له نێو ئه‌و کوژراوانه‌دا 19 که‌سیان سه‌رله‌شکر، 53 که‌سیان سه‌رباز و 48 که‌سی مه‌ده‌نی له پارێزگاکانی ده‌رعا، حه‌ما، ئه‌دله‌ب، دیر زوور و حسکه به ده‌ستی هێزه نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، کوژراون.
به‌گوێره‌ی ده‌ربڕینه‌کانی چالاکانی شۆڕشی سووریه، سهرلهشکران و فرمانده‌رانی کوژراو، که له‌م دواییانه‌دا له ئه‌رتش جیابوونه‌وه‌ی خویان راگه‌یاندبوو، له هێرشێکی هێزه‌کانی رێژیم له کاتی رۆیشتن له نیوه‌ی رێگادا کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ 28ی سه‌رماوه‌ز، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به بۆنه‌ی بن پێ کردنی مافی مرۆڤ بـڕیارێکی ده‌ر کرد و تێیدا رێژیمی سووریه‌ی شه‌رمه‌زار کرد.
بڕیاری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به 133 ده‌نگی ئه‌رێنی، 11 ده‌نگی نه‌رێنی، 43 ده‌نگی بێلایه‌ن له کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، په‌سند کرا.


