ک/مــــــیدیا: هاوکاری نه‌کردنی پۆلیسی رێژیمی ئێران، هه‌ڕه‌شه له داخرانی کارخانه‌ی "ئێران خودره‌و" ده‌کات و له ئه‌گه‌ری داخرانی ئه‌م کارخانه‌یه‌دا
یه‌ک هه‌زار و 500 کرێکار له هێلی مۆنتاژ و ده‌یان هه‌زار کرێکاری دیکه له شیرکه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌کانی "وانت بار"، بێ‌کار ده‌بن.
غوڵام ره‌زا سادقیان، به‌رپرسی شیرکه‌تی "ئێران خودره‌و"ی ته‌ورێز، به هه‌واڵده‌ریی "ایرنا"ی گوتووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که 40 هه‌زار ماشێنی "وانت بار" له پارکینگه‌کانی ئه‌م شیرکه‌تانه دان و مۆڵه‌تی هاتوچۆ و ژماره‌ی پلاکیان پێ نه‌دراوه و پۆلیسیش له دانی ژماره‌ی پلاک به‌و ماشێنانه خۆ ده‌بوێرێ، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیرکه‌ته له‌مه‌ڕ پێش‌گیری له زیانی زیاتر، به ناچاری کاره‌که‌ی خۆیان راگرتووه.
غوڵام ره‌زا سادقیان، ئاشکراشی کردووه، دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ مانگ به سه‌ر راگرتنی دانی ژماره پلاکی ئه‌و جۆره ماشێنانه، به ناچاری هه‌ر سێ هێلیی به‌رهه‌مهێنانیان راگیراون.
به‌پێی هه‌واڵده‌ریی "هرانا"، تێکـڕای ئه‌م کێشه و گرفتانه که به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه به هۆی ناهاوئاهه‌نگیی پۆلیس دێته ئاراوه.


