ک/مـــــــیدیا: له شار و ناوچه‌کانی کوردستان، کار و چالاکییه‌کانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دریژه‌ی هه‌یه.
به‌شێک له‌و کار و چالاکییانه به‌م شێوه‌یه:
شنۆ:له شاری شنۆی به بۆنه‌ی 26 ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پۆلێک له لاوانی تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه گه‌شتێكی شاخه‌وانی و ئاڵای کوردستان و ئاڵای شینی ئاسمانیان به‌رز کرده‌وه.
له‌م گه‌شته شاخهوانیهدا كه له نێوان گونده‌كانی "گونده وێڵه" و "حه‌ڵبێ" به‌ڕێوه چوو تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات بۆ رێز گرتن له‌م رۆژه ته‌قه‌ی خۆشییان کرد.
ــ ئاوایی گونده‌وێڵه: بڵاو كردنی سه‌دان تراکتی ته‌بلیغی و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانی ئاڵایی کوردستان له كۆنه مۆڵگه‌كانی رێژیم كه بوو به هۆی دڵخۆشیی خه‌ڵک.
ــ هه‌ڵدانی یووبیلی زێڕینی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ده‌كه‌ڵی به‌رزی موخابراتی گونده‌وێڵه، به درۆشمی "پیرۆز بێت 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
ــ گوندی سهوج: بڵاو كردنه‌وه‌ی به سه‌دان وێنه و تراكتی پێوه‌ندیدار به رۆژی پێشمه‌رگه و بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی له نێو خه‌ڵكدا.
ــ گوندی چشمهگۆل: بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و تراكتی تایبه‌ت به رۆژی پێشمه‌رگه
ــ گوندی حه‌سه‌ن نووران: بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و پۆستێری تایبه‌ت به رۆژی پێشمه‌رگه
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده:
له گونده‌کانی جاشێران و حه‌ڵبێ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چالاكی به‌رینی تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات به‌رێوه چوو.
سنە:
سپوورئاوا، شەهرەكی ئەندیشە، گوڵشەن، عەباس ئاوا، بەردەشت
مەریوان:
بازاری دینار فرۆشەكان، دەوروبەری ئێستادیۆم، فەلەكەی موعەلیم، فەلەكەی مامۆستا قانیع، بۆ چەنده‌مین جار لە گوندی نێ لەسەر شاخی شەڕگا بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگە ئاگری جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز كرایەوە.
سەقز:
سیلوو، حاجی ئاوا، كەریم ئاوا، شاناز، سەرقەبران، یادبود، بیمارستانی سەروو و خواروو شەریف ئاوا، هەروەها زیاتر لە 1000كورتە نامەی پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگە بۆ خەڵك بەڕێ كراوە.
رەبەت:
رەبەت، سیر، نەستان، دیلانە




