ک/مـــــــیدیا: به بۆنه‌ی جێژنی 26ی سه‌ماوه‌ز رۆژی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئاڵمان، رێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه برد.
رێکه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌ز بۆ رێزگرتن له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، ئاهه‌نگێک له شاری "شتووتگارت"ی ئاڵمان به به‌شداریی ئه‌ندامانی و دۆستانی حدک ئێران و نوێنه‌ری چه‌ندین حیزب و رێکخرای کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو.
ریزبه‌ندی به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
ــ خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان، و به‌خێر هاتن کردنی میوانان و به‌شداران له‌لایه‌ن پێشکه‌شکارانی به‌رنامه "به‌یان رۆسته‌می" و "ئیدریس موحه‌ممه‌دی".
ــ په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن شه‌هریار نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاڵمان خوێندرایه‌وه.
ــ په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات، له‌لایه‌ن "کۆسار خودایاری"ه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ــ په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکرات له‌لایه‌ن خاتوو "که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی"ه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ــ "سدیق بابایی" پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دیموکرات و تێكۆشه‌ری سیاسی باسێکی سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌ی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
ــ شیعری پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن "فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی"ه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن جه‌هانگیر حاته‌می به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له شتووتگارت و ماکوان به‌هرامی به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمان له‌وحی ته‌قدیری کۆمیته به، محمد ئه‌مین رۆسته‌می، خاتوو ده‌وڵه‌ت رۆسته‌می، باباشێخ ناسری، خاتوو مریه‌م مه‌سعوودی، عیسا ئیراندووست، جه‌واهیر ئیبراهیمی، جه‌ماڵ یووسفی، خاتوو سوعدا حه‌سه‌ن‌زاده، خاتوو ره‌عنا قوربانی، خاتوو کلسووم مه‌حموودی، هێمن مه‌ولوودی و حوسێن بهشتی، پێشکه‌ش کرا.
ــ په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ــ کورته شیعرێک له‌لایه‌ن خاتوو "مریه‌م مه‌سعوودی"ه‌وه خوێندرایه‌وه.
ــ وتارێکی کورت سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن "که‌ماڵ بیدارنیا"وه خوێندرایه‌وه.
پاشان ئاهه‌نگه‌که به‌گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی و به ده‌نگی گۆرانی‌بێژان: مزگین قلیچ، هیوا سه‌باح، حه‌سه‌ن چاوشین، کۆتایی پێهات.
ئه‌و حیزب و رێکخراوانه که برووسکه‌ی پیرۆزباییان بۆ ئاهه‌نگه‌که ناردبوو، بریتین له:
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی سوسیالیستی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ناوه‌ندی چاک
کۆمکار






