ک/مـــــــیدیا: مه‌رجه‌کانی به‌شداری کردن له ئه‌زموونی کونکوور له ئێران ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا هاتووه که به‌پێی ئه‌م یاسا نوێیانه، خوێندکارانی که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کان له خوێندن بێ‌به‌ش ده‌کرێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "حه‌شیمه‌تی خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردنی خوێندن" و به‌پێی زانیارییه تۆمار کراوه‌کان له ده‌فته‌رچه‌ی کونکووری سه‌رانسه‌ریی ئێران له ساڵی 91، به‌شدارانی ئه‌زموونی کونکوور پێویسته بــڕوایان به ئایینینی ئیسلام یان یه‌کێک له ئایینه‌کانی که‌لیمی، زه‌رده‌شتی و مه‌سیحی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕه، شوێن که‌وتوانی ئایینه‌کانی دیکه وه‌ک به‌هاییه‌کان ئیزنی به‌شداریی کونکووری سه‌رانسه‌رییان نییه.
له لاپه‌ڕه‌ی پێنجه‌می ده‌فته‌رچه‌ی کونکووری سه‌رانسه‌ریی ساڵی 91دا، هاتووه، "بڕوا و متمانه به یه‌کێک له ئایینه ناوبراوه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیمی ئێران، وه‌ک ئیسلام، مه‌سیحی، که‌لیمی و زه‌رده‌شتی" له مه‌رجه‌کانی به‌شداری کردن له کونکووره که ئاشکرا کردنی ئه‌م خاڵه، له‌لایه‌ن بنکه یاساییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر خوێندکاران ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه له کاتێکدا دێته ئاراوه، که هاوینی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک له به‌شدارانی کونکووری سه‌رانسه‌ری، به مه‌به‌ستی ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌مه‌ڕ نووسینی ئایینێکی دیکه جگه ئایینی خۆیان له نێو ده‌فته‌رچه‌که‌یان، سه‌ردانی رێکخراوی "سنجش"یان کردبوو و وه‌ڵامی به‌رپرسانی ئه‌م رێکخراوه ئه‌وه بووه که لایه‌نگرانی ئایینی به‌هایی مافی به‌شداری له کونکووری سه‌رانسه‌ری و خوێندن له زانکۆکان‌دا نییه.
ئه‌م له حاڵێک دایه که لایه‌نگرانی ئایینی به‌هایی ساڵانێکه له کاتی وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌زموونی کونکوور، تووشی کێشه و په‌روه‌نده‌ی ناقس ده‌بنه‌وه، که ئاماری 800 که‌سی له‌و پێوه‌ندییه‌دا راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌و به‌هاییانه‌ش که له ئاکامدا ده‌چنه زانکۆ، پاش چه‌ند ترم له خوێندن بێ‌به‌ش ده‌کرێن، وه‌کوو نموونه ده‌توانیین ئاماژه به ده‌رکرانی 20 خوێندکاری به‌هایی له زانکۆکانی ئێران له ساڵی 1390دا بکه‌ین.
بنکه یاسایی و قه‌زاییه‌کانی رێژیمی ئێران هه‌لومه‌رج و بارودۆخی به‌شدار بوانی به‌هایی که له فۆرمی ناونووسیدا تۆمار کراوه به رێکخراوی "سنجش" راده‌گه‌یه‌نن که وێده‌چێ به فرمانی راسته‌وخۆی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیی و ئیتیلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئێران ئه‌نجام درابێت.


