Home هه‌واڵه‌کان ڤاتسڵاڤ هاڤڵ ئاڵا هه‌ڵگری شۆڕشه‌ نه‌رمه‌کان، کۆچی دوایی کرد

ڤاتسڵاڤ هاڤڵ ئاڵا هه‌ڵگری شۆڕشه‌ نه‌رمه‌کان، کۆچی دوایی کرد

vatslav-havlک/مــــــیدیا: ڤاتسڵاڤ هاڤڵ، نووسه‌ر و دژبه‌ری ناوداری کۆمۆنیزمی ئێستالینی و لایه‌نگری هه‌میشه‌یی مافی مرۆڤ، که‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشی نه‌رمی چیکوسڵۆڤاکیی کرد، نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، رێکه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی له‌

ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا له‌ شاری پراگ، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له رێگای شۆڕشی نه‌رمه‌وه‌ له‌ ساڵی 1989 سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له هه‌مبه‌ر رێژیمی کوموونیست و دیکتاتۆڕی چیکوسلوڤاکیدا، ناوبانگی ده‌رکرد.

ڤاتسڵاڤ هاڤڵ، له‌ کۆتایی ده‌ورانی کوموونیزمدا، بوو یه‌که‌مین سه‌رکۆماری چێکۆسلۆڤاکی و دوای دابه‌ش بوونی ئه‌و وڵاته‌، وه‌ک سه‌رکۆماری چێک هه‌ڵبژێردرا و ده‌ستی به‌ په‌ره‌پێدانی دێموکراسی له‌و وڵاته‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌دا کرد.

له‌ ژێر رێبه‌رایه‌تیی هاڤڵدا، کۆماری چێک به‌ کرده‌وه‌ که‌وته‌ ناو جیهانی رۆژئاواوه‌ و له‌ ساڵی 1999دا بوو به‌ ئه‌ندامی ناتۆ. پاشان ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 2004، وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا وه‌رگیرا.

له‌ ساڵی 1936 له‌ شاری پراگ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نددا له‌ دایک بوو. ساڵانی دواتر له‌ گه‌رمه‌ی خه‌بات له‌ دژی رێژیمی بوورژوازی و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، له‌ درێژه‌دان خۆێندن بێ‌به‌ش کرا.

ناوبرا ‌دوای بێ‌به‌ش بوون له‌ خوێندن وه‌ک کرێکارێکی ساکار له‌ هۆڵه‌کانی شانۆگه‌ریدا ده‌ستی به‌ کار کرد و ورده‌ ورده‌ ده‌ستی‌ کرد به‌ نووسینی شانۆ نامه‌.

دوای راپه‌ڕینی به‌ناوبانگی "به‌هاری پڕاگ" و داگیرکرانی چیکوسڵوڤاکی له‌لایه‌ن یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌تی ئه‌وکاته‌وه، ئاماده‌ نه‌بوو له‌ وڵاته‌که‌ی دوور بکه‌وێته‌وه و له‌ به‌رگری کردن له‌ مافی مرۆڤدا مانیفیستی ناوداری "شارت، یا جاڕنامه‌ی 77"ی نووسی و هه‌ر به‌م هۆیه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌ گرتووخانه‌دا مایه‌وه‌.

پشتریش دووجار به‌ هۆی نه‌خۆشیی دڵ له‌ مردن نزیک بووه‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا تووشی شێرپه‌نجه‌ی سی‌په‌لاک هات کۆچی دوایی کرد.


 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ