ک/مــــــیدیا: به بۆنه‌ی جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری فالۆن، رێوڕه‌سمێکی به ڕێوه برد.
رێکه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، بۆ رێزلێنان له خەبات و تێکۆشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کورد و کوردستان، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ فالۆن، ئاهه‌نگێک له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر "حسین ئیبراهیم زاده" بەناوی یەکیه‌تیی کوردان به خیر هاتنی به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌که‌ی کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ــ فالۆن، له‌لایه‌ن "جه‌میل ئه‌مین پوور"ه‌وه خوێندرایه‌وە. ئەمین پوور، له ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌کەیدا چۆنیه‌تی و مێژووی 26ی سه‌رماوه‌زی بۆ به‌شدار بوانی رێوڕەسمەکە شی کردە‌وه.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا کۆمیته‌ی حیزب له شاری فالۆن چه‌پکه گۆلی رێز و خۆشەویستیی پێشکه‌ش به پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگەکانی دانیشتووی ئەو شارەی کرد.
دواتر چه‌ند گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن "شنۆ ئه‌حمه‌دی"ه‌وه پێشکه‌ش کرا و شه‌وئاهه‌نگه‌که به خۆشی وشادی و هه‌لپه‌رکێی جۆراوجۆر کۆتایی پێهات.






