ک/مـــــــیدیا: چالاكیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ رێزگرتن له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هەموو شار و ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران درێژەی هه‌یه و ئه‌ندامان و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان به هه‌ر شێوەیه‌كی كه بۆیان دەكرێت رێز له خه‌بات و به‌رخۆدانی رۆڵه به ئه‌مه‌گه‌كانی نه‌ته‌وەی كورد دەگرن و ئه‌و رۆژە پیرۆز دەكەن.
هه‌موو ئه‌و چالاكییانه له كاتێكدا به‌ڕێوە دەچن كه هێزەكانی رێژیم به هێنانی هێز و گۆشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دەیانهه‌وێت پێش به رێزگرتن له‌م رۆژە بگرن.
خه‌ڵكی كوردستان به سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه، بڵاو كردنه‌وەی شیرینی، هه‌ڵكردنی ئاگری 26ی سه‌رماوەز، بڵاو كردنه‌وەی وێنه و پۆستێری تایبه‌ت به‌م رۆژە و... هتد، ئه‌م رۆژەیان له نه‌ته‌وەی كورد پیرۆز کرد.
راپۆرتی به‌شێک له‌و شار و گوندانه‌ی كە چالاكی تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات تێدا به‌ڕێوە چووە، بریتین له:
ورمێ:
له ناوچه‌كانی دەوروبه‌ری شاری ورمێ و ته‌رگه‌وەڕ، مه‌رگه‌وەڕ، سۆما و برادۆست، ئه‌نزەل و هه‌روه‌ها له چیایی سیریی ورمێ، ئاگرێکی گه‌ورە هەڵكرا.
ناوچه‌ی گه‌لی قاسملوو: گوندەكانی قاسملوو، به‌ڕۆژ، حاجی به‌ركه‌ولی، جادەی ورمێ ـ شنۆ.
شنۆ:
گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌لیم ئاوا، سه‌یداوێ، شه‌هرەكی فه‌رهه‌نگیان، رەحیم ئاوا، تاچیناوێ، حه‌سه‌ن ئاوا، میرئاوا، مه‌جید ئاوا و له گونده‌کانی هییه، بیتوان، سه‌رگیز، نه‌رزیوێ، قوروشاوێ، شارۆچكه‌ی نه‌ڵۆس، سینگان، نه‌لیوان، خۆرشت، كانی سورک، له ئاوایی سینگان ئه‌ندامانی حیزب به بۆنه‌ی هاتنی 26ی سه‌رماوەز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر دەكه‌ڵی موخابرات هه‌ڵكرد.
پیرانشار:
له ناوچه‌ی پیرانشار و له‌سه‌ر شاخی زاڵ به‌سه‌ر ئاوایی سۆفیانی ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی سه‌ر به شاری پیرانشار له رووبەڕووی پادگانی جه‌ڵدەیان و پاسگای دوو ئاواندا ئاگرێكی گه‌ورە هه‌ڵكرا كه له دوورەوە به جوانی دیار بوو.
مهاباد:
سنجان ئاوا، مه‌حموودكان، ئاشی مام ئه‌حمه‌د، باغی سیسه، باغی شایگان، ته‌په‌ی قازی و چه‌ندین شۆێنی دیكه له نێو شاری مهاباد.
شاروێران:
كۆنه دێ، گردی یاقوب، قه‌رەقشلاق، خورخورە،
ناوچەی چومی مه‌جید خان:
عه‌سكه‌ر ئاباد، شیناوا، قه‌ڵای برایم ئاوا، مۆشیر ئاوا، سێ‌ڕێیانی مۆشیر ئاوا- برایم ئاوا بو سه‌دان تراكت و پۆستێری حیزبی بڵاو كرانه‌وە و له‌سه‌ر تابلۆكانی دەوروبه‌ری جادەكان به تراكتی حیزبی رازاێندرانه‌وە.
هه‌روەها تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات له‌سه‌ر به‌رزایییه‌كانی: عه‌لیاوای قه‌رەگۆل، شێخ هه‌مزەی قه‌رەگۆل ئاگرییان كردەوە و خه‌ڵک به جل و به‌رگی كوردی هاتنه سه‌ر كۆڵان و شه‌قامه‌كان و به‌م شێوەیه رۆژی پێشمه‌رگه‌یان جێژن گرت.
بۆكان:
له ناوچه‌ی ئاڵه شینی سه‌ر به شاری بۆكان له شارەدێی رەحیم خان كه بنكه‌یه‌كی گه‌ورەی به‌كرێگیراوانی به‌سیجی لێیه، ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له رووبەڕووی بنكه‌ی ئه‌و به‌كرێگیراوانه ئاڵایه‌كی گه‌ورەی كوردستانیان هه‌ڵکردبوو.
له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی كۆڕ له به‌رزاییه‌كانی قه‌رەوڵ خانه ئاڵای كوردستان به درێژایی سێ میتر به‌رز كرایه‌وە.
سەقز:
گه‌ڕەكه‌كانی حاجی ئاوا، ساڵح ئاوا، شاناز، 32میتری، شارەكی ئازادەگان، شه‌قامی سه‌عدی و شه‌هرەكی فه‌رهه‌نگیان.
مەریوان:
سێ‌ڕێیانی له‌نجاوا، رووبه‌رووی پادگانی ئه‌رتش، شارەكی كه‌وسه‌ر، به‌هاران، نۆبه‌هار، كوورەی مووسه‌وی، مووسک، ترخان ئاوا، چوارڕێیانی بایه‌وە، بازاری دینار فرۆشان، باخ پارک، له‌یلاخییه‌كان، چوار باخ، ئه‌ستادیۆم، گه‌ڕەكی ساوجییه‌كان. گوندەكانی: ده‌ل و روار.
له ئاوایی "نێ"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له شاخی شه‌ڕگا، گردی به‌یته‌ب، به‌ردێ، فه‌له‌كه‌ی دوکتور قاسملوو و هه‌روەها ئاگرێكی گه‌ورە له‌سه‌ر شاخی شه‌ڕگا له ئێوارەی 25 له‌سه‌ر 26ی سه‌رماوەز كرایه‌وە و له پشت مه‌نبه‌عی ئاوی گوندی نێ ئاڵایه‌كی كوردستان هه‌ڵكرا كه ئه‌م كارانه بووە جێگای خوشحاڵیی خه‌ڵک.
له رووبه‌ڕووی پادگانی ئه‌رتش جگه له چالاكی تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات، ئاڵایه‌كی گه‌ورەی كوردستان به‌رز كرایه‌وە.
سنه:
گه‌ڕەكی ئاغا زەمان، مه‌یدانی مادەر، شه‌قامی نه‌مه‌كی، چوارڕێیانی ژاندار مێری.
ته‌نگیسه‌ر:
له ئاوایی ته‌نگیسه‌ر ئه‌ندامانی حیزب له چه‌ندین شوێن ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان هه‌ڵكرد و ته‌واوی كۆڵانه‌كانی ئه‌و گوندەیان به وێنه و دروشمی حیزبی رازاندەوە. كه ئه‌و كارە بوو به هۆی خۆشحاڵیی خه‌ڵكی ناوچه.
هه‌روەها رێكه‌وتی 23ی سه‌رماوەز له كاتێكدا كه ته‌واوی ئه‌و گوندە به وێنه و ئاڵای كوردستان رازێندرا بوو فه‌رماندار و ئوستانداری سنه سه‌ردانی ئه‌و گوندەیان كرد بوو.
كرماشان:
دەڕەوێژ، جەوانشیر، دەوڵەت ئاباد، تاقۆسان، پاركی شیرین، گه‌راجی گه‌ورەی شار، دەوروبه‌ری قازانچی، چوار دەوری پۆلیس ڕا، زانكۆی رازی كرماشان







