Home هه‌واڵه‌کان دایە ئیسمەت ناسری خەڵکی قورچی باشی گۆران کوچی دوای کرد

دایە ئیسمەت ناسری خەڵکی قورچی باشی گۆران کوچی دوای کرد

Ismet-yousofshahiڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ‏17‏/12‏/2011 دایە  ئیسمەت ناسری لە تەمەنی٨٧ ساڵی، خەڵکی  گوندی قورچی باشی گۆران لە ولاتی فینلاند بە هۆی نەخۆشیەوە لە  یەکیک لە نەخۆشخانەکانی شاری یوڤاسکۆلا لەو وڵاتە کۆچی دوای کرد.

 دایە ئێسمەت دایکی کاکی کەرم، کاکی سەلمان و کاکی حەبیب یوسف شاهیە.

له‌و په‌یوه‌ندی‌یه‌دا دۆستان و ئاشنایان و خزمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ کۆری پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و به‌ خاکسپاردنی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێ:

مه‌راسمی خاکسپاردن له‌ قه‌برستانی    Jyväskylän Seppälän hautausmaa   ڕێکه‌وتی 23.12.2011   کاتژمێر 9.30 ده‌س پێ ده‌کات.

داوی خاکسپاردن کۆری پرسه‌ وسه‌رخۆشی له‌ کلیسای شاری یوڤاسکولا ده‌بێ.

ئادرێس و شۆێن.     Jyväskylän seurakunta Keskusseurakuntatalo

Yliopistokatu 12

ته‌له‌فون:  0442582201

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند.

بە نوێنەرایەتی لە تەواوی ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە وڵاتی فینلاند سەرخۆشی بە بنەماڵەی یوسفشاهی دەڵێت و خۆمان لە خەمیان بەشەریک دەزانین.

 

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

نوێنەری مەجلیس: سپا لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا دەستێوەردانی کرد

 نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ