ک/مــــــیدیا: له وڵاتی نوروێژ به بۆنه‌ی جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگری کوردستان، رێوره‌سمێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران به‌رێوه چوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، له وڵاتی نوروێژ بۆ رێز گرتن له رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و به‌شێک له کورده‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، جه‌ژنێکی به‌شکۆ به‌ڕێوه چوو.
ریزبه‌ندی به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
ــ خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.
_ به‌خێر هاتن کردنی به‌شداربوان و میوانه‌کان له‌لایه‌ن پێشکه‌ش‌کاری به‌رنامه، "ئه‌بووبه‌کر ئه‌حمه‌دی"ه‌وه.
ــ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، له‌لایه‌ن "ئازاد عه‌زیزی"ه‌وه.
_ سۆپاس پێ‌زانین و چه‌ند وته‌یه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه که له‌و جێژنه‌دا خۆبه‌خشانه به‌شدارییان کرد، له‌لایه‌ن "قادر ره‌سووڵی" به‌رپرسی بۆنه و رێوڕه‌سمه‌کان.
_ پێشکه‌ش کردنی په‌خشانێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز "مه‌نسوور عه‌زیزی"ه‌وه.
_ پێشکه‌ش کردنی پارچه هۆنراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیبراهیم بۆکانی.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به ده‌نگه خۆشه‌کانی هونه‌رمه‌ندان مه‌نسوور کاویان، هێرش هه‌ورامی، زیوه‌ر زاخۆیی و هه‌روه‌ها ژه‌نیاران: دلێر په‌ناوه‌ندی، ئه‌مین به‌رواری و ئاوات ئازه‌ری، شه‌و ئاهه‌نگێکی پر له خۆشیی و شادی به‌رێوه چوو.
شایانی باسه بۆ رێزلێنان له هه‌موو هۆنه‌رمه‌ندانی به‌شدار بوو به ناوی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن رێزداران: قادر ره‌سووڵی، ئه‌حمه‌د عه‌زیزی و عه‌سکه‌ر عه‌لیزاده، لۆحی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا.





