داگیركه‌رانی وەک كۆماری ئیسلامی كه پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ و هه‌موو چین و توێژەكانی ئێرانه، ته‌نانه‌ت رێز بۆ
قورئانی پیرۆزیش دانانێ و خوای گه‌ورە له قورئانی پیرۆزدا دەفه‌رموێ: "یا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلقْنَاكُمْ مِنْ ژكَرٍ و أُنْپی و جَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا و قَبَائِل لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ الڵّهِ أَتْقَاكُمْ " واته، من ئێوەم ساز كردووە له‌چه‌ند نێر و مێیه‌ک و دابه‌شم كردوون به‌سه‌ر چه‌ند تیرە و عیل و عه‌شیرە و نه‌ته‌وه‌دا به تایبەتمنه‌دی جیاواز و شێوازی جۆراوجۆر كه ته‌نیا بۆ ناساندن و تێگه‌یشتن له یه‌كتری و چیتر نا. ئه‌گینا پێوەر بۆ گه‌ورەییتان پارێزگاری لە
دینه نه‌ک زۆری و زۆرداری.
ئاساییه كه جیاوازیی نه‌ته‌وەكان به هه‌موو رەنگ و پێست و بۆچوونێک لای خوای مه‌زن دیاری كراوە، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ژێر ناوی پیرۆزی ئیسلام ته‌نیا رێگای به‌و كه‌سانه ئه‌دا له وڵاتی به‌ڵا لێدراوی ئێران بژین كه له چوارچێوەی بیر و ئیدئۆلۆژیی چه‌ق به‌ستووی خۆیان گرێ درابن و شوێنكه‌وتووی بیرە كۆنه‌په‌رەستانه‌كه‌یان بن. باقی گه‌لانی ئێران له‌ژێر شمشێری بێ ئه‌مانی ئه‌م زۆردارەدا چه‌ساونه‌ته‌وە بۆیه رێگای پێشمه‌رگه رێگای عه‌داڵه‌ت و یه‌كیه‌تی و پێكه‌وەژیانه، پێشمه‌رگه رۆڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌یه كه دژی نابه‌رابه‌ری و چه‌وسانه‌وەی رژێمی زۆرداری كۆماری ئیسلامی راپه‌ڕیوە. ئێمه وەک یه‌كیه‌تیی زانایانی ئاینی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی له هه‌موو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان دەكه‌ین و پشتگیری خۆمان له پێشمه‌رگه قارەمانه‌كانی كوردستان دووپات دەكه‌ینه‌وە و له خوای مه‌زن داواكارین ئامانجه‌كانیان به‌دی بێت.
السلام و علیكم و رحمه الله و برکاته
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران


