ک/مـــــیدیا: رێوڕەسمی 26ی سه‌رماوەز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له بنكه‌ی دەفته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی، ئه‌ندامانی رێبه‌ری، كادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانیان، رۆژی 26ی سه‌رماوەزی 1390ی هه‌تاوی، به‌ڕێوە چوو.
رێوڕەسمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی رەقیب" و راگرتنی خوله‌كێک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و به پێشكێشكاریی بەڕێزان "ئیدریس هورمزی" و خاتوو "گوڵباخ به‌هرامی" ده‌ستی پێ‌کرد کرد.
په‌یامی دەفته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "كاوە به‌هرامی"، ئه‌ندامی دەفته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌وە خوێندرایه‌وه.
له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی‌دا هاتبوو: پێشمه‌رگه به‌رهه‌می هزر و ئه‌ندێشه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه که له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سه‌قامگیره. حیزبی دێمۆکرات رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زه‌ی هه‌موو ساڵێکی وه‌ک رۆژی رێزگرتن له پێگه‌ی به‌رز و پیرۆزی پێشمه‌رگه دیاری کردووه و هه‌موو ساڵێک له‌م رۆژه‌دا رێوڕه‌سمی جۆراوجۆر له جیهاندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
دواتر رێورەسمه‌كه به‌م شێوەیه‌ی خوارەوە به‌ردەوام بوو:
ــ خوێندنی سروودێک به‌ناوی "ئه‌ی پێشمه‌رگه" له‌لایه‌ن كۆڕی هونەریی حیزبه‌وه
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌خشانێک لە ژێر ناوی "تۆ پێشمه‌رگه‌ی" له‌لایه‌ن خاتوو "گوڵباخ بەهرامی"ه‌وه
ــ پێشكه‌ش كردنی په‌یامی هاوبه‌شی یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان, ژنان و خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن فواد "خاكی‌به‌یگی"ه‌وه
ــ خوێندنی گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن غوڵام فاتحی
ــ رێزگرتن له دوو پێشمه‌رگه كه 20 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تییان ته‌واو كردبوو, به نێوەكانی په‌رویز مه‌راغەیی و زورار خزری, له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری
ــ خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێک له‌لایه‌ن "رێبوار فانی"ه‌وه
ــ پێشکه‌ش کردنی گۆرانیه‌ک له‌لایه‌ن جه‌واد فه‌رزاد
ــ خوێندنه‌وەی په‌خشانێک له‌لایه‌ن "ئاویه‌ر شێخی"
ــ تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی رەشبه‌ڵه‌كی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی زاگرۆسه‌وە چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپەڕكێیان پێشكه‌ش كرد
دواتر به گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ و رەشبه‌ڵه‌كی كوردی دوای رێوڕەسمی 26ی سه‌رماوەز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كۆتایی پێهات.





