ک/مــــــیدیا: چالاكیی ئه‌ندامان و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شار و ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌ندامان و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک كه بۆیان ده‌كرێت رێز له‌م رۆژه ده‌گرن.
راپۆرتی به‌شێک له‌و شار و ناوچانه‌ی كه چالاكیی ته‌بلیغییان تێدا به‌رێوه چووه بریتین له:
مهاباد:
له شاری مهاباد ئه‌ندامانی حیزب بۆ جارێكی دیكه‌ش رۆژی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز راگرت و به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێر و تراكت و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئه‌و رۆژه‌یان پیرۆز كرد.
هه‌روه‌ها له نێو شاره‌كانی مه‌هاباد و شنۆ، خه‌ڵك له زۆر شۆێن شیرینیان بڵاو كرده‌وه و رۆژی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز راگرت.
مه‌ریوان:
زانكۆی په‌یام نور، شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی، ناوه‌ندی ئاموزشی فه‌ننی و حرفه‌ای شماره 1، گه‌ڕه‌كی تفێنیه‌كان، گه‌ڕه‌كی ترخان ئاوا، فه‌له‌كه‌ی نه‌ورۆز و ده‌وروبه‌ری، به‌هاران فازی 1و2، گه‌ڕه‌كی مه‌ردۆخ، ده‌بیرستانی ده‌وڵه‌تی فه‌رزانه‌گان، شه‌هره‌كی به‌هاران، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی قوبا، ده‌وروبه‌ری بیمارستانی بوعلی، كوشتارگا و ده‌وروبه‌ری، ده‌وروبه‌ری كۆمیته‌ی ئیمداد، بەرزایی ئاواییەكانی گۆگوە، كانی تەمەرخان، تەوەكەڵان، تۆراخ تەپە لە ناوچەی سەرشێوی مەریوان، و هەروەها لە پشتی ئاوایی "ول" لە ناوچەی بەرپەلەیی مەریوان بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان ئاگر كرایەوە.
له گوندی نێ سه‌ربه شاری مه‌ریوان سه‌ره‌ڕای كه‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تیی توند، له‌و گونده‌دا بۆ چه‌ندمین جار كاری ته‌بلیغی به‌ڕێوه چووه.
هه‌روه‌ها له شارۆچکه‌ی جوجه‌سازی (هیجره‌ت) و شه‌هره‌كی 2، ئه‌ندامانی حیزب به نووسینی دروشمی تایبه‌ت به‌م رۆژه له هه‌موو شوێنی ئه‌م شه‌هره‌كه رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زیان به‌رز راگرت.
سنه:
ته‌په‌ی كه‌رباس، شاڵمان، ناو مه‌حوه‌ته‌ی زانكۆی كوردستان، قه‌ره‌یان و به‌هاران فازی 1ـ17، قه‌تارچیان، مه‌یدانی ئیمام شافیعی، جاده‌ی بیمارستانی ته‌وحید، شه‌هره‌كی سه‌عدی فازی 1و2، چواربا‌غ، كارئاموزی، سه‌رته‌پۆڵه، كانی كووزه‌ڵه، ترمیناڵی سنه و سه‌قز و مه‌ریوان، تابڵۆكانی رێگای سنه كرماشان. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاخه‌كانی هه‌ڵه‌زنه، شاخی پلێ، كێوی پیره‌ژن ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.
نیه‌ر:
ئه‌ندامانی حیزب له گوندی دێموكرات په‌روه‌ری نیه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین كار و چالاكییان به‌ڕێوه بردووه كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له به‌رانبه‌ر گوند، نووسینی دروشم و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتی تایبه‌ت.
شایانی باسه كه له گونده‌كانی: ته‌نگیسه‌ر (ئاڵایه‌ك به درێژایی 15 میتر له به‌رانبه‌ر گوندی ته‌نگیسه‌ر له كێوی پیره‌ژن)، مێراو و گه‌لێن ئه‌ندامانی حیزب به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، پوستری په‌یوه‌ندیدار و نووسینی دروشم، به‌ره‌و پیری 26ی سه‌رماوه‌ز چوون.
هه‌وشار:
رۆژی هه‌ینی 25ی سه‌رماوه‌ز له‌م گوندانه‌ی ناوچه‌ی هه‌وشار به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز كاری ته‌بلیغی كراوه: ئاوایی یه‌نگیجه، قه‌ره، باڵه‌قوڵوون، بۆمراغاج، چراخه‌واڵ، مه‌مه‌ر.
سه‌قز:
شه‌وی 25 له سه‌ر 26ی سه‌رماوه‌ز له شارۆچكه‌ی ساحێب سه‌ره‌ڕای كه‌شی و دۆخی ئه‌منیه‌تی توند، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كار و چالاكی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌رێوه چووه: بلواری ئیمام، شه‌قامی قانێع، ده‌بیرستانی كوڕان و كچان، بانكی كشاوه‌رزی، گه‌ڕه‌كی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا، شه‌قامی مه‌وله‌وی.
نه‌غه‌ده:
له شاری نه‌غه‌ده تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات بۆ جارێكی دیكه چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغیان به‌رێوه برد و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی حیزبی رازانده‌وه. ئه‌ندامانی حیزب له نێو شار و له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌غه‌ده‌دا به سه‌دان وێنه و دروشمی شۆڕشگێرییان بڵاو كرده‌وه.


