ک/مـــــــیدیا: کۆمه‌ڵێک له پارلامانتارانی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له وڵاتی سوێد پێکهێنا و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کورد و کوردستانییه‌کان، هه‌یئه‌تێکی حدک ئێران، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریی کرد.
رێکه‌وتی 24ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کورد و کوردستانییه‌کان له سوێد، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی "حه‌مید ته‌یمووری" له کۆبوونه‌وەیه‌ک که بۆ هه‌یئه‌تێک له پارلمانتارانی کوردستان ساز کرابوو، به‌شداریی کرد.
پارلمانتارانی کوردستان بریتی بوون لە: "کوێستان محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا"، "کاروان ساڵح"، "به‌یان ئه‌حمه‌د به‌رواری"، "دانا سه‌عید سۆفی"، "خه‌لیل عوسمان"، "عیماد محه‌ممه‌د حوسێن"، "سالم تۆما کاکۆ" و "عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود" که له‌سه‌ر داوای فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی کورد و کوردستانییه‌کان له‌و کۆبوونه‌وەیه‌دا به‌شداریان کرد.
سه‌رەتای کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کورد و کوردستانییه‌کان خاتوو "شه‌رمین بوزئه‌رسه‌لان" ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌ر کام له پارلمانتاران دوای خۆ ناساندن ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ وڵاتی سوێد خسته‌ڕوو و پاشان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبه کوردییه‌کان و به‌رپرسی هێزه سیاسییه کورد و کوردستانییه‌کان، راپۆرتێکی کورتی له‌سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی حیزبه کوردییه‌کان و هاوکاری و پاڵپشتیی حیزبه کوردییه‌کان له یه‌کتر، پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.


