ک/مـــــــیدیا: هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، رایگه‌یاند، شیرکه‌ته‌کانی پاڵاوتنی نه‌وت له هیند له بیری جێگره‌وه‌ی نه‌وتی گه‌مارۆ لێدراوی ئێران دان.
به پێی راپۆرتی "عصر ایران"، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له پاڵاوگه‌کانی نه‌وتی هیند، گوتوویانه: پاڵاوگه‌کانی نه‌وتی هیند وتووێژه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ جێگره‌وه‌ی نه‌وتی گه‌مارۆ لێدراوی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی خاو، ده‌ست پێکردووه.
پاڵاوگه‌کانی هیند له رێگه‌ی "بانکی خلق"ی تورکیه‌وه، پاره‌ی 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هاورده‌کراوی ئێران، راده‌ستی رێژیمی ئێران ده‌که‌ن.
پاڵاوگه‌کانی هیند له لایه‌کی دیکه‌وه نیگه‌رانییی خۆیان له‌مه‌ڕ داواکاریی قه‌رزه‌کانی شیرکه‌ته نه‌وتییه‌کانی هیند له‌لایه‌ن تارانه‌وه، به بڕی 15 میلیۆن دولار ده‌ربـڕیوه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا شیرکه‌ته نه‌وتییه‌کانی هیند به هۆی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، نه‌یانتوانی بوو پاره‌ی نه‌تی هاورده‌ی ئێران راده‌ستی ئه‌و رێژیمه بکه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تی هیند به پشتیوانی کردن له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران، رێگه‌ی راسته‌وخۆی راده‌ست کردنه‌وه‌ی پاره‌ی له نێوان دێهلی ــ تارانی داخست و بووه هۆی ئه‌وه هه‌تا چه‌ند مانگ توانای دانی پاره‌ی نه‌وتی ئێرانی نه‌بێت.
وڵاتی ئێران له رۆژێکدا نزیکه‌ی 3.5 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت که دوو له سێی ئه‌م ماده‌یه هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هیند به هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرزی گوتووه: "شیرکه‌ت نه‌وتی هیند" گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که له مانگی داهاتوودا دوو میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی زیاتر له عه‌ره‌بستان هاورده بکات.
عه‌ره‌بستان گه‌وره‌ترین دابینکه‌ری نه‌وتی خاوی هینده.
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه له دیهلی، رایگه‌یاند: شیرکه‌تی پاڵاوتن و پێترۆشیمیی "مانگالۆره"ی هیند له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، سه‌ره‌ڕای داخوازییه‌کانی پێشووی خۆی، له دوو شیرکه‌تی نه‌وتیی عه‌ره‌بستان، (ئارامکۆ) و کوه‌یت پترۆلیۆم (KPC) نه‌وت هاورده بکات.


