ک/مــــــیدیا: که‌مه‌ربه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی شاری کرماشان، هه‌موو رۆژێک گیانی ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیان ده‌گرێت و ترس و دڵه‌ڕاوکێی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره دروست کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی "مێهر"، جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندیی کرماشان که دوو مه‌یدانی شوهه‌دا و مه‌یدانی به‌ناو خومه‌ینی، پێکه‌وه گرێ ده‌دات،
به هۆی ره‌چاو نه‌کردنی پێوه‌ره ستانداره‌دانی هاتوچۆی رێگه‌وبان، بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان و هه‌موو رۆژێک قوربانی ده‌گرێت.
رووداوی پێکدادانی ماشێن له‌گه‌ڵ ماشێن و ماشێن له‌گه‌ڵ که‌سانی پیاده و به‌ریندار بوون و مردنی هاووڵاتییان له‌سه‌ر جاده‌ی که‌مه‌ربه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی کرماشان، بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆته هه‌واڵێکی ئاسایی.
که‌مه‌ربه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی کرماشان، له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و ترافیکی شاری کرماشان دروست کرابوو که ژماره‌یه‌کی زۆر خاڵی رووداو خولقێنی تێدا هه‌یه که هه‌تا ئێستا خه‌سارگه‌لێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوی له هاووڵاتیانی شاری کرماشان داوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ماشێنه ئاوهه‌ڵگره‌کانی ئاودێر کردنی شاره‌وانیی کرماشان به درێژایی رۆژ له هاتوچۆ دان و بوونه‌ته هۆی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌ودای هاتوچۆی ماشێنی هاووڵاتیان، له حاڵێکدا ده‌کرێ به ئامرازێ‌گه‌لێکی گچکه‌تر ئاو دێریی ده‌وروبه‌ری ئه‌و که‌مه‌ربه‌ندییه بکرێت.
ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیان، به هۆی مه‌ترسیدار بوونی ئه‌م جاده‌یه ئاماده‌ن رێگای هاتوچۆی نێو شار و ته‌رافیکی گرانی نێو شار بگرنه به‌ر و له که‌مه‌ربه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی کرماشان هاتوچۆ نه‌که‌ن.
یه‌کێک له هاووڵاتیانی شاری کرماشان گوتوویه‌تی: که‌مه‌ربه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی شاری کرماشان وه‌کوو ته‌قینه‌وه بۆ خه‌ڵکی کرماشان وایه و هاووڵاتییان له کاتی تێپه‌ڕ بوونیان له‌م جاده‌یه هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌که‌ن.


