ک/مــــــیدیا: كار و چالاكیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شار و ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران و باقی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و كار و چالاكییانه له كاتێكدا به‌رێوه‌چوون كه هێزه‌كانی رێژیم شاره‌كانی كوردستانیان به هێز‌ه به‌كرێگیراوه‌كانی خۆیان ته‌نیوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به چالاكیی رۆله‌كانی دێمۆكرات بگرن.
هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارازیت خراوه‌ته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی تیشک تی‌ڤی و هێزه‌كانی رێژیم سه‌ره‌ڕای ئه‌و پارازیتانه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و ده‌ست به سه‌ر دام و ده‌زگای ماهواره‌كانیاندا ده‌گرن.
راپۆرتی به‌شێک له‌و شار و ناوچانه‌ی كه چالاكی ته‌بلیغییان تێدا به‌ڕێوه‌چووه، بریتین له:
ورمێ:
له شاری ورمێ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان به چالاكی ته‌بلیغی كرد و كۆڵانه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان به وێنه و دروشمی حیزبی رازانده‌وه.
شه‌قامی دانشكده، بیمارستانی ئازه‌ربایجان، رووبه‌ڕووی زانكۆی ورمێ، رووبه‌ڕووی كۆنسوڵخانه‌ی توركیه، بازار باش، ده‌روازه‌ی مهاباد، پاركی گۆڵستان و ترمیناڵی جنووب.
گونده‌كانی:
قاسملوو، حاجی به‌ركه‌ولی، به‌ڕۆژ، گوندی سه‌نگه‌ر له ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵ، گركه‌گۆر و جاده‌ی ورمێ بۆ شنۆ.
ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ:
له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ و له گونده‌كانی "ره‌زگه" و "گاڕانه" ئه‌ندامانی حیزب وێنه و دروشمی شۆڕشگێریان بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی ئه‌و گوندانه ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان هه‌ڵکردووه.
پیرانشار:
له شاره‌دێی په‌سوێ:
شه‌قامی هێمن، هه‌ژار، عه‌لی حیرانی، سوڵتان عه‌لی پوور، مه‌هاباد، موته‌هه‌ری، شوورا، توحید، محه‌ممه‌د هه‌وراز و عه‌بدوڵڵا پیران.
كۆڵانه‌كانی: به‌نه‌فشه، باران، دۆستی، كه‌وسه‌ر، به‌هار، لاوان، ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا، مزگه‌وتی محه‌ممه‌د "رسول الله"، حه‌زره‌تی عایشه، قوتابخانه‌ی شه‌وانه رۆژی، پۆست بانک و پۆمپی به‌نزین.
مه‌ریوان:
شارۆچكه‌ی كانی دینار:
مزگه‌وتی جامیعه، ده‌بیرستانی ئیمام، ده‌وروبه‌ری ده‌رمانگا، شه‌هره‌كی هیجره‌ت و ئاگاهیی مه‌ریوان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب له كرده‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌دا نێزیک به 100 "اس ام اس"یان بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاگاهی، كه‌ڵانته‌ری، شوورای ئیسلامی ناردووه و دروشمی شورشگێریان نووسیووه.
گوندەكانی:
هۆیه، سه‌رهۆیه، ئه‌وێهه‌نگ، نجێ، ساڵیان، سپی بن، سێ‌ڕێیانی دەگاگا ـ هه‌رسین، سێ‌ڕێیای هه‌رسین ـ بۆڕیه‌ر، دووئاو، له‌نگه‌رێز و هه‌روەها لە نێوان هه‌موو ئه‌م گوندانه‌دا تراكت و دروشمی حیزبی سه‌بارەت به 26ی سه‌رماوەز به‌شێوەیه‌كی به‌رین بڵاو كراونه‌ته‌وە.
سه‌قز:
له‌سه‌ر جاده‌ری ماڵ قه‌ڕه‌نی ــ سه‌قز، گوندی ماڵ قه‌ڕه‌نی و گه‌ڕه‌کی سه‌رقه‌بران
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جاده‌ی وه‌نه‌وشه پێنج ئاڵای کوردستان هه‌ڵکران.




