ک/مــــــیدیا: مه‌جلیسی سنای ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ی په‌سند کرد که به مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران، گه‌مارۆی بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و رێژیمه‌ی په‌یوه‌ست به‌و گه‌ڵاڵه‌یه کردووه.
گه‌ڵاڵه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا که به 86 ده‌نگی ئه‌رێنی له هه‌مبه‌ر 13 ده‌نگی نه‌رێنی په‌سند کرا، رۆژی پێشتر له‌لایه‌ن مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکاوه په‌سند کرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای په‌سند کردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن سنای ئه‌مریکاوه، رایگه‌یاندووه، جێبه‌جێ کردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به جۆرێک ده‌بێ، که لانی زۆری گوشاره بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران و لانی‌که‌می گوشاره‌کان بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی بی‌بی‌سی، گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئێران زیاتر ته‌ریک ده‌خرێته‌وه، رێوشوێن‌گه‌لێکی دیکه وه‌ک هه‌ڵواسینی 700 میلیۆن دۆلاری له یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا به پاکستان و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی تۆمه‌تبارانی تیرۆر‌یسم، له خۆ ده‌گرێ.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، گه‌مارۆکان له دژی بانکی ناوه‌ندی، وه‌ک سزا دانی ئه‌و دامه‌زراوه ماڵییانه که له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندیی رێژیم مامه‌ڵه ده‌که‌ن له خۆ ده‌گرێ که دوای شه‌ش مانگ ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌م په‌سندکراوه ئیزن به سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ده‌دات، که له‌مه‌ڕ پارستنی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، هه‌ندێک له سزاکان بۆ ئه‌و لایه‌نانه له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران مامه‌ڵه ده‌که‌ن، به‌ڕێوه نه‌بات.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به واژۆ کردنی سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ده‌چێته قۆناخی جێبه‌جێ کردنه‌وه و پێش‌بینی ده‌کرێ که باراک ئۆباما، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا، هه‌تا رۆژی دووشه‌مه په‌سندکراوی بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا واژۆ بکات.


