ک/مــــــــیدیا: وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیه رایگه‌یاندووه، ئه‌مریکا و ئیسراییل له خۆر ته‌یار کردن بۆ هێرش بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران دان.
به‌پێی راپۆرتی رادیو فه‌ڕانسه، رۆژنامه‌ڤانێکی رووسی نووسیویه‌تی: بارودۆخی ژئۆپۆلیتیکیی ده‌وروبه‌ری ئێران و سووریه بۆته هۆی ئه‌وه که رووسیه هێزه‌کانی خۆی له قه‌فقاز، زه‌ڕیای خه‌زه‌ر، ناوچه‌کانی زه‌ڕیای مه‌دیته‌رانه و زه‌ڕیای ره‌ش، به هێزتر بکات.
هه‌واڵده‌ریی "نووستی" له زاری رۆژنامه‌ی "نزاویسیمایا گازتا"، نووسیویه‌تی: سه‌رچاوه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیه، ده‌ڵێن، ئیسراییل به پاڵپشتیی ئه‌مریکا خه‌ریکی خۆ ته‌یار کردنه بۆ هێرش بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیه رایگه‌یاندووه: ئه‌م هێرشه‌ی ئیسراییل له ناکاو ده‌بێت و به‌م زوانه‌ش روو ده‌دات.
سه‌رچاوه رووسیه‌کان پشتڕاستیان کردۆته‌وه که هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران له رێگای خاکی تورکیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م رۆژنامه له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیه‌وه رایگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری ئه‌نجام دانی ئه‌م هێرشه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی رێژیمی ئێران خێرا ده‌بێت و ئاکامه‌کانی ئه‌م شهڕش بۆ هیچ که‌س پیشبینی ناکرێت.
پرسی هێرش بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی دانیشتنه‌کانی روسیه و یه‌کیه‌تیی ئورووپایه که له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌رکۆماری رووسیه "دیمێتری مێدڤێدێف"، له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئورووپایی وتووێژ ده‌کات.


