ک/مــــــیدیا: رووسیه له بڕیارێکی له ناکاودا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، توندوتیژییه‌کانی ناخۆی سووریه‌ی مه‌حکووم کردووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌اڵده‌رییه‌کانی فه‌ڕانسه، رووسیه له ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پێش نووسی بـڕیارنامه‌یه‌کی ئاراسته کردووه که تێیدا توندوتیژییه‌کانی سووریه‌ی مه‌حکووم کردووه.
بـڕیارنامه‌ی رووسیه، توندوتیژییه‌کانی هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌وڵه‌ت و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه‌ی، مه‌حکووم کردووه.
باڵوێزی فه‌ڕانسه له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌م بڕیاره‌ی رووسیه‌ی به‌رز نرخاند و له‌و باره‌وه گوتوویه‌تی: سه‌ره‌نجام رووسیه بڕیاری دا که له حاڵه‌تی بێ لایه‌نی ده‌ربێت و سه‌باره‌ت به سووریه هه‌ڵوێست بگرێت.
ناوبراو، رایگه‌یاند، ئه‌م بـڕیارنامه‌ی رووسیه پێویستیی به گۆڕان هه‌یه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێمه ئاماده‌ین دانیشتنمان هه‌بێت.
لێپرسراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریکا، رایگه‌یاندووه، ئه‌و بــڕیار نامه‌یه‌ی رووسیه هه‌ندێ شتی تێدایه که له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا نییه به‌ڵام دیسانیش ئاماده‌ین دانیشتنمان له‌سه‌ریان هه‌بێت.
ئه‌م بـڕیاره‌ی رووسیه له کاتێکدا ده‌درێت که ئه‌م وڵاته له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به هۆی دژایه‌تی له مه‌حکووم کردنی توندوتیژییه‌کانی سووریه، له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی توندی وڵاتانی ئورووپایی به‌ره‌وڕوو بوو.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه: کاتی ئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵگای جیهانی به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه، توندوتیژی و کوشتاره‌کانی سووریه رابگرن.


