ک/مــــــیدیا: چالاكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شار و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌رده‌وامه به
نووسینی دروشم، هه‌ڵكردنی ئاگری پیرۆزی 26ی سه‌رماوه‌ز له سه‌ر شاخ و شۆێنه به‌رزه‌كان، بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كان، بڵاو كردنه‌وه‌ی دروشم و تراكتی شۆڕشگێرانه رێز له خه‌بات و به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه ده‌گرن.
به‌شێک له‌و شار و ناوچانه‌ی كه چالاكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی، تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له:
نه‌غه‌ده:
فه‌رهه‌نگ‌سه‌رای ئوستاد شه‌هریار، گوندی مێهماندار.
جێگای باسه كه له گۆندی مێهماندار له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ماڵه‌كان تراكت و وێنه‌ی حیزبی به خه‌ڵک دراون كه له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵكی رووبه‌روو بوونه‌وه.
پیرانشار:
كارخانه‌ی قه‌ند، دربكه، گه‌پله‌سه‌ن، لاوێن، ركاوێ، قه‌ره خدر، زینوینجیان، خری به‌رداشان.
مهاباد:
باغی شایگان، چوار رێیانی ئازادی، مزگه‌وتی ئه‌ساحابه سپی، ته‌په‌ی هۆما، کۆڵانی سۆفی ره‌شید، زه‌مینه‌كانی شاره‌داری، کۆڵانی ماملێ، كۆڵانه‌كانی مه‌حموودكان، سێ‌ڕێیای وه‌فایی.
ناوچه‌ی چۆمی مه‌جید خان:
گونده‌کانی: قه‌ره‌گۆل، سه‌رچنار، سه‌بزی، دێ مه‌لا، ئاغلیان، خه‌تایی، قه‌باكه‌ندی، پیرۆلی باغ، حاجی حه‌سه‌ن له ناوچه‌ی شامات.
سه‌رده‌شت:
ره‌به‌ت: له شاری ره‌به‌تی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له گه‌ڕه‌كه‌كانی: پاسگا، ده‌وروبه‌ری بێهداشت، سێ‌ڕێیانی لیلانێ، ده‌وروبه‌ری پاركی به‌هاران.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب له شاری ره‌به‌ت له چه‌ندین شوێن كۆبوونه‌وه‌ی جێژنیان وه‌رێ خست و شیرینی و نوقڵیان بڵاو كردۆته‌وه.
بۆكان:
گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌لی ئاباد، مه‌جبور ئاوا، مه‌دره‌سه‌ی 7ی تیر، كۆڵانه‌كانی چیمه‌ن و دیمه‌ن، بێهداری، كانی باقر، پشتی 30میتری، كۆڵانه‌كانی شلێر و میراوا و كۆڵانه‌كانی زاگرۆس.
گونده‌كانی:
ساری قامیش، حاجی ئاباد، قه‌ڵای ره‌سووله شێت، حاجی له‌ك، قارنجه‌ی گه‌وره، حوسێن مامه، كویل ئاوا، پیۆڵی باغی، ناوچه‌ی ئاڵه‌شین، قه‌ره‌كه‌ند، عه‌زیز كه‌ند، نۆبار، ته‌ره‌غه، باشبڵاغ، باغچه و سه‌رباغچه.
سه‌قز:
ته‌په ماڵان، جوتیاران، شیتانه بازار، 32میتری، سیلۆ، حه‌ماڵ ئاوای سه‌روو و ژووروو، قه‌وخ، بلوور ئاوا، بیمارستانی خۆمێنی، بیمارستانی "تامین اجتماعی"، صالح ئاوا، سه‌ر قبران، كه‌ریم ئاوا، شاناز.
گونده‌كانی: بوغده‌كه‌ندی، كوچكی سه‌رێ، كوچكی خوارێ، باغلوجه، هه‌به‌كی، بۆگه‌به‌سی، گه‌ردیگلان.
مه‌ریوان:
له‌سه‌ر جاده‌کانی مه‌ریوان به چه‌سپاندنی تراکتی 26ی سه‌ماوه‌ز له تابلۆکانی هاتوچۆ کاری ته‌بلیغی به‌ڕێوه چووه
ئه‌ندامانی حیزب له شاری مه‌ریوان له سه‌ر جاده‌كانی مه‌ریوان ــ سنه، دادگای تازه، ده‌وروبه‌ری شیركه‌تی گاز، بلواری موعه‌لیم، دانشگای په‌یام نوور، دانشگای ئازادی مه‌ریوان.
جیگای باسه كه له چه‌ندین شۆێن ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رز كرایه‌وه.
گونده‌كانی:
ده‌گا شێخان، توتمده‌ر، نێ
ئاوایی نێ:
گوندی نێ(مه‌ریوان) له چه‌ند ساڵی رابردوودا، له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه له ژێر گوشار و زه‌خت و زۆری رێژیم‌دا بووه به‌ڵام ئه‌و گوشارانه‌ی رێژیم تا ئێستاش نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه به خه‌ڵكی قاره‌مان ودێموكرات په‌روه‌ری خه‌ڵكی نێ بكات.
ئه‌ندامانی چاونه‌ترسی حیزب له گوندی "نێ" له شه‌وه‌كانی 22 و 23ی سه‌رماوه‌ز، چالاكی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه بردووه و پاش ئه‌و دوو شه‌وه هێزه ئێتلاعاتی و لێباس شه‌خسییه‌كانی رێژیم چوونه‌ته گوندی "نێ" هه‌تا پێش به چالاكی ته‌بلیغیی تێكوشه‌رانی دێموكرات بگرن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌ش و دۆخه ئه‌منیه‌تییه که به‌سه‌ر گوندی نێدا سه‌پابوو، شه‌وی 24ی سه‌رماوه‌ز ئه‌ندامانی حیزب چالاكی تبلیغییان له تێکـڕای كوڵانه‌كان و نێو بازار وه‌ک قه‌سابی سوورین، فه‌له‌كه‌ی دوكتوور قاسملوو، مزگه‌وتی جامیعه، مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی و راهنمایی مزگه‌وتی مهاجرین، مخابرات، مه‌نبه‌عی ئاو ئه‌نجام داوه.
هه‌ر وه‌ها له سه‌ر شاخی "شه‌ڕگا" كه ده‌ڕوانێته سه‌ر گوندی "نێ" ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانیان هه‌ڵ كردبوو و بۆ به‌یانیی ئه‌و رۆژه هێزه ئیتیلاعاتی و ئینتیزامییه‌کان كه‌وتنه لێ كردنه‌وه‌ی پوستری شه‌هیدان و ئاڵایه‌ی كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه‌وتنه به‌ر فیتوو و هۆراكێشانی خه‌ڵکی گوندی نێ.
سنه:
شارۆچكه‌ی نایسه‌ر، جاده‌ی سه‌ڵوات ئاوا، قشڵاخ، كانی كووزه‌ڵه‌ی خواروو و سه‌روو، عه‌باس ئاوای سه‌رێ و خوارێ، جاده‌ی به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی، شاره‌كی گرێزه، جاده‌ی سنه ــ كرماشان.
هه‌روه‌ها تێكۆشه‌رانی دێموكرات له شاری سنه سه‌ردانی گڵكۆی شه‌هیدانیان كرد‌ووه و جارێكی دیكه په‌یمانی وه‌فاداری و درێژه‌دان به خه‌باتیان نۆێ كردهۆته‌وه.
پاوه:
ترمیناڵی پاوه، سێ‌ڕێیانی بیمارستان، ته‌نیشت بیمارستانی قودس، جاده‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی، سه‌راو هه‌وڵی، جاده‌ی پشتی میراوا، پاركی كۆمه‌كاڵ، شه‌قامی 26ی مورداد، ده‌رەی ئاساوان، ده‌ره باسام، شمشێر، خانه‌قا.
سه‌رپێڵی زه‌هاو:
كه‌لی داوود، ناو كه‌ل، پاركی گشتی، مه‌یدانچه، مزگه‌وتی جامیعه، فه‌رهه‌نگیان، جێگای سه‌وزی فرۆشان، عه‌باس ئاوا، سه‌ر پردی ئه‌ڵوه‌ند، قه‌ره‌باغ، ده‌وروبه‌ری ئیداره‌ی پۆلیس.
قه‌سری شیرین:
پاركی گشتی، گه‌راجی قه‌سری شیرین ــ كرماشان، ده‌روازه‌ی شار، شه‌قامی دوكتوره‌كان، چوارڕێیانی موخابرات، سه‌ر رێگای قه‌سر بۆ مه‌نزه‌ریه.
تاران:
له شاری تارانی پێته‌ختی ئێران ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات چالاكی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
له پاركی ساعی ئه‌و شاره ئه‌ندامانی حیزب به سه‌دان وێنه و تراكتی په‌یوه‌ندیدار به‌م رۆژه‌یان له نێوه خه‌ڵكدا بڵاو كردۆته‌وه كه بوو به هۆی شادی و دڵخۆشی كوردان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له تاران.


