ک/مــــــیدیا: هاووڵاتییه‌کی مه‌ریوانی به ده‌ستی یه‌کێک له به‌کرێ گیراوه‌کانی رێژیم که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش بریندار کرابوو و به هۆی قووڵ بوونی برینه‌که‌ی گیانی خۆی له ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هیوا خوون جام، هاووڵاتیی مه‌ریوانی که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش که له‌لایه‌ن به‌کرێ گیراوێکی رێژیمه‌وه به ناوی "ئه‌حه چه‌ته" بریندار کرابوو، شه‌وی 24سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی، گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.


