ک/مـــــــــیدیا: به‌رپرسی پۆلیسی ناجا، رایگه‌یاند، که‌سانێک که جلوبه‌رگ و چه‌کمه‌ی نه‌شیاو و ناله‌بار له‌به‌ر ده‌که‌ن و په‌ره به فه‌رهه‌نگی رۆژئاوایی ده‌ده‌ن، به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی
ره‌گه‌ز و جنسییه‌ت هه‌ڵسووکه‌وتی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
ئه‌حمه‌د رووز به‌هانی، به‌رپرسی ته‌ناهیی ئه‌خلاقیی "ناجا"، پیشاندانی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ژنانه و پیاوانه له نێو ویترینی دووکانه‌کان و ناوه‌نده بازرگانییه‌کاندا به سه‌رپیچی یاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی توندیان لێده‌کات.
به‌رپرسی پۆلیسی ته‌ناهیی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌وه‌ی که ئه‌و به ناوی "حیجاب" و "عفاف" ناوی ده‌بات، پێداگریی کردووه و گوتوویه‌تی: "خۆ داپۆشین و عفاف بۆ پیاوان و ژنانه و هیچ جیاوازییه‌کیش له نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا نییه".
به وته‌ی به‌رپرسی پۆلیسی رێژیمی ئێران، هۆشداری ده‌داته ئه‌و پیاوانه‌ی له جلوبه‌رگی ناله‌باریان له‌به‌ر کردووه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
ئه‌حمه‌د رووز به‌هانی، به ئاماژه کردن به گه‌ڵاڵه‌ی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره له ئێران، ده‌ڵێت، ئه‌و گه‌لاڵه‌یه راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له ئێران.
ناوبراو، که‌ڵک وه‌رگرتن له ماهواره به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌سه‌ر به‌ڕێوه بردنی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێداگریی کردووه.


