ک/مـــــــیدیا: له سه‌روبه‌ندی هاتنی 26 سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌نه‌چوون به‌رز رانه‌گرتنی ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، که‌ش و دۆخی ئه‌منیه‌تیی به‌سه‌ر شاره جۆراۆجۆره‌کاندا سه‌پاندووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه گرێدراوه‌کانی رێژیمی ئێران له سه‌روبه‌ندی هاتنی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌کانی کوردستان خاڵی پشکنینی داناوه و ماشێنی هاووڵاتییان ده‌پشکنێت.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی که له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌رنامه‌گه‌لێکی تایبه‌ت به‌و رۆژه له ته‌له‌ڤزیۆنی تیشک تی‌ڤی بڵاو ده‌بێته‌وه، رێژیم به ناردنی پارازیت، پێش له بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان ده‌گرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه خێرایی ئێنتێرنێتی هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر که‌م کردۆته‌وه، به جۆرێک به‌و خێراییه‌وه ئێنتێرنێت ئیمکانی دانلۆد و ئاپلۆدی له ده‌ست داوه.
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژی رێزگرتن و به‌رز نرخاندنی گیان فیدایی و قاره‌مانییه‌کانی پێشمه‌رگه له رێگای ئازادی و رزگاریی کوردستان دیاری کراوه، که خه‌ڵک له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی ئێران به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه به‌ر و پیرۆز راده‌گرن.


