ک/مـــــیدیا: مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، گه‌ڵاڵه‌ی به‌ربڵاو کردنی گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی ئێران که بانکی ناوه‌ندی، پیشه‌ی نه‌وت و گاز، راگرتنی داراییه‌کانی لێپرسراوانی ئێرانی و
قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆ بۆ ئه‌مریکا، له خودهگرێ، په‌سند کرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی بی‌بی‌سی، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئه‌مریکا،
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه گه‌ڵاڵه‌ی بوودجوی دیفاعیی ئه‌مریکایان په‌سند کرد که گه‌مارۆکانی ئێران، هه‌ڵواسینی به‌شێک له هاریکارییه‌کانی ماڵیی ئه‌مریکا به پاکستان و ده‌رکردنی ئیزنی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی تۆمه‌تبارانی تیرۆریزم، له خۆ ده‌گرێت.
له‌م کۆمه‌ڵه گه‌مارۆیانه‌دا، ئه‌مریکا بانکی ناوه‌ندیی ئێرانی ته‌حریم کردووه و به گه‌مارۆ دانی پیشه‌ی نه‌وت و گازی ئێران ئاستی گه‌مارۆکان توندوتۆڵ‌تر ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و په‌سند کراوه چوارچێوهگهلێکیشی له‌مه‌ڕ به‌رته‌سک کرنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران په‌سند کردووه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بێ مه‌جلیسی سنای ئه‌مریکا و دواتر سه‌رکۆماری ئه‌مریکا په‌سندی بکات، هه‌تا بچێته قۆناخی جێبه‌جێ کردنه‌وه.


