ک/مــــــیدیا: وڵاتانی رۆژئاوا له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له كاتی سه‌پاندنی گه‌مارۆکان، له‌گه‌ڵ لێپر‌سراوانی سیاسیی عه‌ره‌بستان راوڕاوێژ ده‌که‌ن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوای
به‌شداریی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان له گه‌مارۆکان به دژی رێژیمی ئێران ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکایی به بڵاو کردنه‌وه‌ی راپۆرتێکی له‌سه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماتیکه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ک ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕانسه، له‌گه‌ڵ لێپر‌سراوانی عه‌ره‌بستان بۆ به‌شداریی عه‌ره‌بستان له گه‌مارۆی نه‌وتی رێژیمی ئێران، بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "عصر ایران"، و له زاری رۆژنامه‌ی لۆس ئانجلیس تایمزوه، وێــڕای ئاماژه به پێوه‌ندییه‌کانی چه‌ند حه‌وتووی رابردووی لێپر‌سراوانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ریاز له بواری گه‌مارۆی نه‌وتی رێژیمی ئێران، نووسیویه‌تی: مه‌به‌ست له راوڕاوێژ کردن پاراستنی سه‌قامگیریی بازار و زیاد نه‌بوونی نرخی نه‌وت له ئه‌نجامی جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان له دژی رێژیمی ئێرانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته رۆڵی عه‌ره‌بستان له گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی ئێران زۆر گرینگه و هاوکاریی ئه‌و وڵاته ده‌توانێ ئاکامه‌کانی گه‌مارۆی رێژیمی ئێران له‌سه‌ر رۆژئاوا که‌م بکاته‌وه.
گای سۆی راڤه‌کاری بواری نه‌وت به لۆس ئانجلیس تایمزی گوتووه: عه‌ره‌بستان توانای هه‌یه که قه‌ره‌بووی نه‌وتی ئێران بکاته‌وه به‌ڵام به‌شێک له هۆکاره‌کانی گرانیی نه‌وت، بۆ فاکتۆرگه‌لێکی ده‌روونی ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌وانه‌یه گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران له بازاری نه‌وتیی جیهاندا دروستی بکات.


