ک/مـــــیدیا: فه‌خره‌دین حه‌یده‌ری نوێنه‌ری سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، گوتوویه‌تی: "ئاخۆ به جێگه‌ی ئه‌وه که ساڵێکدا یه‌ک سه‌د میلیارد تمه‌ن یارمه‌تیی ئه‌فغانستان بده‌ن باشتر وا نییه که
بیرێک له ده‌وا و ده‌رمانی نه‌خۆشه که‌م داهاته‌کانی وڵاته‌که‌مان بکه‌ینه‌وه؟".
حه‌یده‌ری، گوتوویه‌تی: پشکی ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت جگه له کردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کێلگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشک، هیچی دیکه نییه و ده‌چوانی زانکۆکان کاریان بۆته گه‌ڕان به نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کان و خڕ بوونه‌وه‌یان له ده‌وری مه‌یدانی شاره‌کاندا، به جۆرێک که له ده‌ستی ئاماره‌کانی بێ‌کاری که کوردستان واقمان وڕ ماوه.
باروردۆخی زانایانی ئایینیی سونه مه‌زهه‌ب له‌و په‌ڕی خراپیی خۆی دایه و له جیاتیی ئه‌وه که ساڵانه چه‌ندین میلیارد تمه‌ن هاریکاریی وڵاتی ئه‌فغانستان بکه‌ن باشتر نییه که به بیری ده‌وا ده‌رمانی هه‌ژاران و که‌م داهاته‌کانی کوردستان بین.
به‌پێی هه‌واڵی "پارلمان نیووز"، ناوبراو گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌یه کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌داڵه‌ت مێحوه‌ر؟ ئایا شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌کان کوردستانیان ئاوه‌دان کرده‌وه؟ ئایا لاوانی کوردستان هه‌لی کاریان بۆ ره‌خساوه؟
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه، رایگه‌یاندووه، له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران شاهیدی کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌گه‌لێکی گه‌وره‌ی ره‌خساندنی هه‌لی کارین به‌ڵام له کوردستان هیچ پرۆژه‌یه‌ک به‌ڕێوه نه‌چووه.
رۆژ له دوای رۆژ کوڕان و کچانی خوێندکار زیاد ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌تا دوێنێ ته‌نیا دیپلۆمه‌کان بێ‌کار بوون ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێکی زۆی له ده‌رچوانی لیسانس و سه‌ره‌وه‌ی لیسانس بێ‌کارن و جگه له گه‌ڕان به نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌کاندا هیچی دیکه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
حه‌یده‌ری سه‌باره‌ت به ئه‌سڵی 15ی یاسای بنه‌ره‌تی روو به ئه‌حمه‌دی نژاد. گوتوویه‌تی: ئه‌حمه‌دی نژاد تۆ که خۆت به به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا ده‌زانیت بۆ چی ئه‌سڵی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به خوێندن به زمانی کوردی جێبه‌جێ ناکه‌یت؟
فه‌خره‌دین، ده‌ڵێت: نازانین به قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد بڕوامان هه‌بێت؟ یان ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنییه، که هیچی جێبه‌جێ نه‌کراوه؟
ناوبراو سه‌باره‌ت به گران بوونی شتومه‌ک، رایگه‌یاند: خه‌ڵک هه‌ڵاوسانی ئابووریی وڵات له‌سه‌ر شانی خۆیان ده‌کێشن به‌ڵام مخابن ئه‌حمه‌دی نژاد و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م واقعییه‌ته قه‌بووڵ ناکه‌ن و دڵی خۆیان به هه‌ندێ ئاماری درۆیین و ناڕاست خۆش کردووه.


