ک/مــــــیدیا: له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی سووریه‌دا تێکهه‌ڵچوونی نێوان ناڕازییان و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه درێژه‌ی هه‌بووه و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ژماره‌ی کوژراوان
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی سووریه تا ئێستا، زیاتر له 5000 که‌س راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی بی‌بی‌سی، خاتوو ناوی پیلای، کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردووه، هه‌ڤنڤیس (پرونده)ی سووریه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و رێژیمه له‌هه‌مبه‌ر ناڕازییان، بدرێته دادگای تاوانی نێو‌ده‌وڵه‌تی.
به وته‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌سانه‌ی که له تێکهه‌ڵچوونه‌کاندا گیانیان له ده‌ست داوه، نزیکه‌ی 14 هه‌زار که‌س ده‌سبه‌سه‌ر و 12 هه‌زار و 400 که‌سی دیکه‌ش په‌ڕیوه‌ی ده‌روه‌ی سنووره‌کان بوون.
پیلای گوتوویه‌تی، له وڵاتی سووریه تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام رێژیمی سووریه به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی پیلای، رایگه‌یاندووه: ته‌نیا 1000 که‌س له رووداوه‌کانی سووریه‌دا کوژراون که ئه‌وانیش هێزی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمن که به‌ده‌ستی گرووپه چه‌کداره‌کان کوژراون.
له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کانی سووریه‌دا، تێکهه‌ڵچوون و توندوتیژیی هاتۆته ئاراوه که کوژرانی زیاتر له 20 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
له نێو کوژراوه‌کانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی سووریه‌دا، چوار ژن و دوو منداڵ ده‌بینرێن.
تێکهه‌ڵچوونی نێوان ناڕازییان و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سووریه بووه هۆی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه نه‌چن.
رێژیمی سووریه رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ له ساڵه‌کانی پێشووتر ئازادتر ده‌بێت به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی به بێ گوێ دان به قسه‌کانی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ته‌حریم کرد و ده‌ستیان دایه مانگرتنی گشتی.
رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د باس له به‌شداریی له‌راده‌به‌ده‌ری هاووڵاتیان ده‌کات، ئه‌مه له حاڵێک دایه که ناڕازییان ده‌ڵێن که هه‌ڵبژاردن به جۆرێک ئه‌نجام دراوه که ناکرێ بڵێی هه‌ڵبژاردنێک له ئارادا بووه.


