ک/مـــــیدیا: وتووێژکه‌رانی مه‌جلیسی سنای ئه‌مریکا گوتوویانه، له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی داسه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ له دژی رێژیمی ئێران، رێککه‌وتوون.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی رادیو فه‌ردا، ئامانجی سه‌ره‌کیی گه‌مارۆ نوێیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.
نوێنه‌رانی کونگره‌ی ئه‌مریکا هیوادارن له داهاتوودا گه‌مارۆ نوێیه‌کان له دژی رێژیمی ئێران په‌سند بکرێت.
رێبه‌رانی هه‌ر دوو کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات و کۆماریخوازی ئه‌مریکا، رایانگه‌یاندووه: دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆکان ئه‌نجام دراوه.
سێناتۆی دێمۆکراته‌کانی ئه‌مریکا، "کارل لۆین"، گوتوویه‌تی: ئه‌م گۆڕانکارییانه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندیی ئێران سات و سه‌وادایان هه‌یه نه‌رمیی نواندووه.
ناوبراو، رایگه‌یاند: ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌وانه‌یه 96%ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بێت که حه‌وتووی داهاتوو په‌سند کرا.


