ک/مــــــیدیا: به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ساڵی 1389 له شاری تاران زیاتر له 4 هه‌زار که‌س به هۆی پیشیی که‌ش و هه‌وا گیانیان له ده‌ست داوه، کارناسێک له‌و پیوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی،
پیس بوونی که‌ش و هه‌وا ده‌بێ کونترۆڵ بکرێ تا بتوانین له هه‌لومه‌رجێکی ته‌ندروستدا بژین.
یووسف ره‌شیدی، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی کونترۆڵی چۆنایه‌تیی که‌ش و هه‌وای تاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که شاری تاران له‌گه‌ڵ که‌ش و دۆخێکی ناله‌بار به‌ره‌وڕووه، گوتوویه‌تی: له‌مه‌ڕ پێکهێنانی هه‌لومه‌رجێکی باشتر بۆ ژیان ده‌بێ پیسیی که‌وش و هه‌وا کونترۆڵ بکرێ.
به وته‌ی ره‌شیدی، یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌ش و هه‌وای پیس، هه‌بوونی گه‌ردیله‌گه‌لێکی گچکه‌ی 10 میکرۆنییه که ده‌مامک توانای پێشگیریی له‌م گه‌ردیلانه بۆ نێو سیه‌کان نییه و له ئاکامدا مرۆڤ تووشی کێشه‌ی هه‌ناسه کێشان ده‌کات و به ته‌شه‌نه‌ی ئه‌م گه‌ردیلانه بۆ نێو خوێن نه‌خۆشی‌گه‌لێکی وه‌ک زه‌ختی خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵی به دواوه ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیرکه‌تی کونترۆڵی پیسیی که‌ش و هه‌وای تاران، گوتوویه‌تی: به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی رێژیم، ژماره‌ی قوربانیانی پیسیی که‌ش و هه‌وا له ساڵی 1376 هه‌تاوی 3 هه‌زار و 800 که‌س و له ساڵی 1389ی هه‌تاوی 4 هه‌زار که‌س راگه‌یاندووه.
ناوبراو ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له ئاماری راگه‌یه‌نراو، مه‌زنده ده‌کات.


