ک/مـــــیدیا: به وته‌ی به‌رپرسی رێکخراوی ده‌وا و ده‌رمان، ئامانجدار کردنی یارانه‌کان و زیاد بوونی نرخی دراو، هۆکاری گران بوونی تێچووی شیرکه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌وا و
ده‌رمانه و بۆته هۆی ئه‌وه که ئه‌و شیرکه‌تانه رۆژانه ئاڵوگۆڕ به سه‌ر نرخه‌کانیاندا دێنن.
دوکتور ئه‌حمه‌د شیبانی، به‌رپرسی رێکخراوی خواردن و ده‌وا و ده‌رمان، ئاشکرای کردووه: له ده‌سپێکی ئه‌مساڵی هه‌تاوی هه‌تا ئێستا که به جاران نرخی دراو زیادی کردووه و کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پیشه ده‌وا و ده‌رمانی ئێران داناوه.
ناوبراو گوتوویه‌تی، ئه‌مسال نرخی ژماره‌یه‌ک له ده‌وا و ده‌رمانه‌کان له سه‌دا 20 و هه‌ندێکی دیکه‌شیان له سه‌دا 15 گران بوون، به‌ڵام به‌گشتی نرخی ده‌وا و ده‌رمانه‌کان له ئێران 5% زیادی کردووه.
به‌رپرسی رێکخراوی ده‌وا و ده‌رمان، زیاد بوونی نرخی دراو له مانگه‌کانی رابردوودا له‌سه‌ر پیشه‌ی ده‌وا و ده‌رمان کاریگه‌ریی داناوه، به جۆرێک که به زیاد بوونی رێژه‌ی نرخی دراو، راسته‌وخۆ نرخی دراویش زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.


