ک/مـــــیدیا: له گوند و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، گه‌ڵاڵه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌کانی رێژیم بۆ به‌رگری له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له گازی فرمێسک رێژ که‌ڵکیان وه‌ر گرتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 20ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیمی
ئیسلامیی ئێران، گه‌مارۆی گونده‌کانی "ده‌ربه‌ند"ی ورمێ و "جاشێران"ی سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌یان داوه و پاشان رژاونه‌ته نێو ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستیان به کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌کان کردووه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم بوو به هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک و له ئاکامدا له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانێی ژنان و لاوانی ئه‌و گوندانه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و هێزه‌کانی رێژیمیش بۆ بڵاوه پێکردنی خه‌ڵکی ناڕازی له گازی فرمێسک رێژ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
هێزه‌کانی رێژیم به بڵاو کردنه‌وه‌ی گازی فرمێسک رێژ رازی نه‌بوون و به لێدان و بێ‌حورمه‌تی پێکردن، هه‌وڵی بڵاو کردنی خه‌ڵکه‌که‌یان داوه.
هێزه‌کانی رێژیم له گونده‌کانی دیکه‌ی نه‌غه‌ده‌ش وه‌ک "قه‌ڵاتان"، "خن‌خنه" و "زه‌لیلان"، به زۆر چوونه‌ته نێو ماڵی خه‌ڵک و پاش بێ‌حورمه‌تی و بێ‌ڕێزی پێکردن زیاتر له 50 ده‌زگا ماهواره‌یان به تاڵان بردووه.


