ک/مـــــیدیا: به بۆنه‌ی هاتنی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ واشینگتۆن، رێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه‌برد و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا رێز له کار چاڵاکییه‌کانی لاوان و ژنان و ئه‌ندامانی حیزب گیرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 19ی سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی، به بۆنه‌ی جێژنی ٢٦ی سه‌رماوەز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، رێوڕەسمێک له دەڤه‌ری واشینگتۆن به‌ڕێوە چوو.
رێوڕەسمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی رەقیب" و راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاش ده‌سپێکردنی رێوڕه‌سمه‌که له‌لایه‌ن جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا زاده، به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئه‌مریکا، ره‌حیم ره‌شیدی چالاکی سیاسیی سه‌باره‌ت به رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و رۆڵ و کاریگه‌ریی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له خه‌بات و بۆ ئازادی و پێگه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان خه‌ڵکدا و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێمۆکرات له‌و پێوه‌ندییه‌دا، چه‌ند وته‌یه‌کی ئاراسته‌ی به‌شدارانی کۆبه‌ه‌نه‌وه‌که کرد.
دواتر "محه‌ممه‌د گرژاڵی" به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حدک ئێران له ئه‌مریکا، له‌وحی سپاس و پێزانیینی پێشکه‌ش به به‌رێزان "خالید خورینجی"، "فه‌ریبورز جه‌باری" و "جه‌عفه‌ر شکاک" کرد.
له کۆتاییدا چه‌ند چه‌پکه گوڵێک به هێمای رێزلێنان له کار و چالاکیی ژنان، پێشه‌کش به ژنانی به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که کرا.





