ک/مــــــیدیا: ئابووریناسێک وێـڕای ئاماژه به نرخی 75%یی نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری، وتی: خه‌ڵکی ئێران توانای کڕینی شتومه‌کیان نیه و 75%ی کرێکارانی ئێرانی له بازاره نافه‌رمییه‌کانی ئێران کار ده‌که‌ن و له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
دوکتور حوسه‌ین زاغفه‌ر، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ به هه‌واڵده‌ریی کاری ئێرانی گوتووه: به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، بووه هۆی دابه‌زینی هێزی کڕینی تێکـڕای توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به وته‌ی ئه‌م ئابووریناسه ژماره‌یه‌کی زۆر له بنه‌ماڵه‌کان که یارانه وه‌رده‌گرن خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووریی وڵات بۆ سه‌رده‌می پێش یارانه‌کانن.
به وته حوسه‌ین زاغفه‌ر، به‌ڕێوه‌چوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان و زیاد کردنی نرخی شتومه‌که سه‌ره‌کییه‌کان، بۆ‌ته هۆی ئه‌وه که حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی کرێکاران وه‌ڵامده‌ری پێداویستییه‌کانیان نه‌بێت.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه نرخی هه‌ڵاسانی ئابووریی له ئێران به زیاتر له 50% مه‌زنده کردووه.
ناوبراو له‌و بـڕوایه دایه که به‌ڕیوه‌چوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه بووه.


