ک/مـــــیدیا: به‌گوێره‌ی وته‌کانی به‌رپرسی په‌رتووکخانه گشتییه‌کانی سه‌رپێڵی زه‌هاو، فه‌زای ئامووزشیی په‌رتووکخانه‌کانی ئه‌م شاره له ئاست ستانداره‌ده‌کانی وڵات، زۆر که‌متره.
شه‌هسه‌وار ئه‌مین پوور، به هه‌واڵده‌ریی "مهر"ی گوتووه: فه‌زای په‌رتووکخانه‌کانی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو، بۆ هه‌ر 100 که‌س، دوو میتر و 30 سانتی میتر به‌راورد کراوه.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌مه له حاڵێک دایه که راده‌ی ستانداردی فه‌زای کتێبخانه‌کانی وڵات شه‌ش میتر و 30 سانتی میتره.
راده‌ی ستانداردی فه‌زای ئامووزشیی په‌رتووکخانه‌کانی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له هه‌مبه‌ر ستاندارده‌کانی وڵات زۆر له خواره‌وه‌یه.
به‌رپرسی په‌رتووکخانه گشتییه‌کانی سه‌رپێڵی زه‌هاو، ژماره‌ی ئه‌ندامانی چالاکی په‌رتووکخانه‌کانی ئه‌م شاره، سێ هه‌زار و 505 که‌س راگه‌یاندووه.


