ک/مــــــیدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له درێژه‌دان به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌کان سووره و ئه‌م جاره‌ش به‌رۆکی گوندێکی شاری نه‌غه‌ده‌ی گرتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 21ی سه‌رماوه‌زی 1390 هه‌تاوی، هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی "قه‌ڵاتان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌غه‌ده و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر ماهواره‌دا گرتووه.
هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیم، زیاتر له 25 ده‌زگا ماهواره‌یان پێ هه‌ڵنه‌گیراوه، بۆیه ئه‌و 25 ده‌زگا ماهواره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و باقی ماهواره‌کانی دیکه‌یان تێکشکاندووه.
ئامانجی رێژیم له کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌کان، له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان بنبڕ کردنی گه‌یشتنی زانییارییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێرانه‌وه و به‌م کرده‌وه ده‌یهه‌وێت ته‌وژمی فه‌رهه‌نگی ده‌سکردی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت.
رێژیمی ئێران گه‌ڵاڵه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره له ژێر ناوی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌بات و دوای هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه چووه قۆناخی جێبه‌جێ کردنه‌وه.


