ک/مــــــیدیا: جێگری فرمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی رێژیمی ئێران، سه‌باره‌ت به کۆتایی نه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی کۆمه‌ڵایه‌تی، وتی: که‌ڵک وه‌رگرتن له ماهواره که‌م بۆته‌وه.
"ئه‌حمه‌د ره‌زا رادان" به هه‌واڵده‌ریی "فارس"ی گوتووه: گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی کۆمه‌ڵایه‌تیی، به قسه‌ی ناوبراو له‌مه‌ڕ خاوێن کردنه‌وه‌ی چه‌په‌ڵییه‌کان، یه‌کێک له مه‌ئمووریه‌ته‌کانی هێزی ئیتیزامییه و ئه‌م مه‌ئمووریه‌ته‌مان قه‌ت کۆتایی پێ نایه‌ت.
ئه‌م لێپرسراوه‌ی هێزی ئینتیزامی ناڕاسته‌وخۆ له هه‌بوونی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، گوتوویه‌تی: له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک که‌سه‌وه به‌رگری هاتۆته ئاراوه.
گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی کۆمه‌ڵایه‌تی دوای هاتنه سه‌ر كاری ئه‌حمه‌دی نژاد، له خولی یه‌که‌می سه‌رکۆمارییدا په‌سند و له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه چووه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی رێکخراوه‌کانی به‌رگری مافی مرۆڤ و رای گشتیی خه‌ڵک، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
جێگری هێزه ئینتیزامییه‌کان سه‌باره‌ت به کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره‌کان، ده‌ڵێت: که‌ڵک وه‌رگرتن له ماهواره له هه‌مبه‌ر ماوه‌کانی رابردوو دابه‌زینی به خۆوه بینیوه.
محه‌ممه‌د ره‌زا رادان، دان به هۆکاری کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره‌دا داده‌نیت و وه‌ک ئامرازێکی هێرشبه‌ر ناوی ده‌بات.
رادان، ماهواره وه‌ک پیلانی دوژمن بۆ پشێویی نێوان لاوان و بنه‌ماڵه‌کان له قه‌ڵه‌م داوه.


