ک/مـــــیدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شار و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، به
هه‌ڵكردنی ئاگری پیرۆزی 26ی سه‌رماوه‌ز له سه‌ر شاخ و شوێنه به‌رزه‌كان، بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كان، بڵاو كردنه‌وه‌ی دروشم و تراكتی شۆڕشگێرانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌یان به‌رز را‌گرت.
به‌شێک له‌و شار و ناوچانه‌ی كه چالاكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی تێدا به‌ڕێوه چووه، بریتین له:
ورمێ:
گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی ئایینی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی، قوتابخانه‌ی "راه شهدا"، شه‌قامی سه‌ره‌کیی ئیسلام ئاباد به ناو " شه‌هید كووهنه‌وه‌رد"و وێستگه‌ی ته‌په.
ئه‌و چالاكیانه بوونه‌ته هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خه‌ڵک به چاوی رێزه‌وه له‌و کاره‌وه کردووه.
بۆكان:
شه‌قامی گۆڵزاری شۆهه‌دا، شه‌قامی نه‌خۆشخانه، ده‌روبه‌ری قوتابخانه‌ی ته‌باته‌بایی، ده‌وروبه‌ری ئامووزشگای 9ی ره‌شه‌مه، ده‌وروبه‌ری دادگوسته‌ری و ئیداره‌ی ئه‌ماكین، شه‌قامی شه‌هید كاک دوكتور قاسملوو، بیمارستانی قولی پوور، ده‌وروبه‌ری سازمانی فه‌ننی حیرفه‌یی.
سنه:
کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ده‌فته‌ری فه‌ننی، میدان نه‌بوه‌ت، بلواری جانبازان، شه‌هره‌کی ئه‌ندیشه، ئاغا زه‌مان، شه‌قامی نه‌مه‌كی، بلواری كوردستان، کانی دووشه‌م، قه‌تار چیان، ده‌وروبه‌ری باشگای ئه‌فسه‌ران، به‌رده‌شت، گه‌له خان، ناسر خسرو ، چوار ڕێیانی سیرووس، پیر محمد، بلواری 28ی ده‌ی، چوار دیواریی گوڵشه‌ن، كانی كووزه‌ڵه، سپوورئاوا، ته‌په‌ی به‌هارمه‌ست، حاجی ئاوا.
جوانـڕۆ:
به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره به دروشم و وێنه‌ی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا رازێنراونه‌ته‌وه.






