ک/مــــــیدیا: کۆمه‌له‌ی کو‌لتووریی ئاکه‌ش هووس، سمینارێکی له ژێر ناوی "جیاوازیی کلتووره جیاوازه‌کان"، به‌ڕێوه برد.
رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 19ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی ئاکه‌ش هووس، سمینارێکی له ژێر ناوی جیاوازیی کولتووره‌کان بۆ مریه‌م عه‌لی پوور و مه‌لا مه‌جید پاڵانی، پێکهێنا.
پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، سمیناره‌که له‌لایه‌ن ئه‌بووبه‌کر ئه‌حمه‌دییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر خاتوو مریه‌م و مه‌لا مه‌جید هه‌رکامیان باسی خۆیان له سه‌ر جیاوازیی کلتووره‌کان پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
له کۆتایی سمیناره‌که‌دا کۆڕگێڕان، وه‌ڵامی پرسیار و بۆچوونه‌کانی به‌شدار بووانی سمیناره‌که‌یان دایه‌وه.


