ک/مــــیدیا: شیرکه‌تی "هۆئاوی"ی چینی که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامرازی موخابراتی و پێوه‌ندییه‌کانه، رایگه‌یاند: کۆتایی به هاوکارییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران دێنێت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "عصر ایران"، ئه‌م شیرکه‌ته چینییه که چه‌ندین رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپێراتۆره‌کانی مۆبایلی رێژیمی ئێران هه‌یه، به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا، رایگه‌یاند: "له‌مه‌و به‌دوا هیج رێکه‌وتننامه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته ئێرانییه‌کان واژۆ ناکات و کاری خۆی له ئێران‌دا په‌ره پێ نادات".
ئه‌م شیرکه‌ته چینییه سه‌باره‌ت به هۆکاری بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هیچ روون کردنه‌وه‌یه‌کی نه‌داوه و له‌و باره‌وه وتی: "ته‌نیا هۆکاری راگرتنی پێوه‌ندییه‌کان و بـڕینی مامه‌ڵه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران، رۆژ به روژ ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ئێرانه".
هاوکات له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له شیرکه‌ته موخابراتییه‌کانی رۆژئاوا له بازاری کاری ئێران، شیرکه‌تی هۆئاوی، جێگای ئه‌و شیرکه‌تانه‌ی له ئێران پـڕ کردبۆوه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره که شیرکه‌تێکی چینی به فه‌رمی چوونه ده‌ره‌وه‌ی خۆی له بازاری کاری ئێران راده‌گه‌یێنێت.
له حاڵێکدا ئه‌م شیرکه‌ته چینییه پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پچڕێنێت، که وڵاتی چین یه‌که‌م شه‌ریکی بازرگانیی رێژیمی ئێرانه و قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی شتومه‌کی ئه‌و دوو وڵاته زیاتر له 30 میلیارد دولار له یه‌ک ساڵ دایه.
شیرکه‌تی هۆئاوی له ساڵی 2011 زیاتر له 31 میلیارد دولار رێکه‌وتنامه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته بیانییه‌کان واژۆ کردووه.
له‌م دواییانه‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کونگره‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌باره‌ت به شیرکه‌ته موخابراتییه‌کانی چین و رێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌ست پێکردووه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مریکا بۆ روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌یه که هه‌تا چه‌نده هاریکاریی شیرکه‌ته چینییه‌کان له گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌مریکا زه‌ربه له ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته ده‌دات.


