ک/مـــــیدیا: قوتابیان و منداڵان و لاوانی ئێران مه‌ترسیی تووشبوون به ماده سـڕکه‌ره‌کانیان له‌سه‌ره و رێژیم ئیسلامیی ئێران به‌ربه‌ست بۆ لێکۆڵه‌رانی ئه‌م دیارده‌یه دروست ده‌کات.
سه‌عید موعیدفه‌ڕ، مامۆستای زانکۆ، سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان له نێو قوتابخانه‌کانی ئێران‌دا، وتی: "له‌م پێوه‌ندییه‌دا
کێشه‌ی سه‌ره‌کی نه‌بوونی زانیاریی ورد و دروست و راده‌ی ته‌شه‌نه‌ی ماده سـڕکه‌ره‌کانی له نێو قوتابیاندا، پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه".
ئه‌م مامۆستایه، گوتی: "شاهیدی ژماره‌یه‌کی زۆر که قوتابیانی تووشبوو به ماده سـڕکه‌ره‌کان له نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کانی ئێران داین".
ناوبراو له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تووشبوونی قوتابیان به ماده سـڕکه‌ره‌کان، وتی: "کێشه‌ى سه‌ره‌کيی راگرتنی لێکۆڵینه‌وه‌کان و نه‌دانی ئیزنی لێکۆڵینه‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌یه و ئه‌مه بۆ‌ته هۆی چه‌واشه‌کاری له ئاماری راسته‌قینه‌ی قوتابیانی تووشبوو به ماده سـڕ که‌ره‌کان. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ژماره‌ی تووشبوان رۆژ به رۆژ له زیاد بوونه".
ئه‌م کۆمه‌ڵناسه گوتی:" راده‌ی تووشبوونی گه‌وره‌ساڵان که زۆربه‌یان باوک و دایکی قوتابیانن روو له زیاد بوونه و سروشتییه ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانیشیان تووشی وه‌ها دیارده‌یه‌ک ده‌بن".
موعیدفه‌ڕ، کارنامه‌ی کاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێر کردنی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشگیریی قوتابیان به ماده سڕکه‌ره‌کان به نه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م دا، و وتی: "به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی رێژیم هیچ ده‌رفه‌تێکیان له‌مه‌ڕ پشکنین و ده‌رزی لێدانی قوتابیان پێک نه‌هێناوه، تا له هه‌مبه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بپارێزرێن".
ناوبراو به "ایلنا"ی، گوتووه: بوودجه‌يه‌كى زۆر بۆ راهێنان و په‌روه‌رده‌ی قوتابیان ته‌رخان کراوه به‌ڵام ئه‌و بوودجه‌یه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئامانجگه‌لێکی دیکه سه‌رف ده‌کرێ".
ئه‌م کارناسه گوتی: " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئاماری تووش بوون به ماده سڕکه‌ره‌کان له کۆمه‌ڵگادا روو له زیاد بوونه، سروشتییه که راده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له نێوان منداڵان و لاوان زیاد ده‌کات. ئه‌مه له حاڵێک دایه که هیچ ئاماده‌سازییه‌ک له‌مه‌ڕ پێشگیری له‌م پرۆسه‌یه ره‌چاو نه‌کراوه".
موعیدفه‌ڕ، گوتی: "نیگه‌رانیی به‌رپرسانی رێژیم له کاروباری کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا نیه به‌ڵکوو ئه‌وان زیاتر نیگه‌رانی باری سیاسیی قوتابیان له قوتابخانه‌کان دان".
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر به‌رپرسان نیگه‌رانی هه‌ڵسوکه‌وتی پڕ مه‌ترسیی قوتابیان و تووشبوونیان به ماده هۆشبه‌ره‌کان بوایه‌ن، یه‌که‌م کارێک که ئه‌نجامیان ده‌دات لێکۆڵینه‌وه و دانی ئیزنی لێکۆڵینه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌بوو".


